حشدی شەعبی سوونەكان دەكوژێت

خواكوڕك
 
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ عێراقییه‌كانی به‌ ئه‌نجامدانی “تاوانی جه‌نگ” و هێرشی تۆڵه‌سێنه‌ری وه‌حشیگه‌رانه‌” تۆمه‌تبار كرد، كه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و سوننه‌ مه‌زهه‌بانه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن كه‌ له‌ شاری موسڵه‌وه‌ له‌ ده‌ست داعش هه‌ڵاتن،له‌و كاته‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر شاره‌كه‌ ده‌ستیپێكرد و خه‌ڵكانێك شاره‌كه‌یان جێهێشتووه‌ و به‌ ئاراسته‌ی ئه‌وان رۆیشتوون.
 
“فیلیپ لۆسه‌ر” به‌ڕێوه‌به‌ری لێۆڵینه‌وه‌ و چالاكی به‌ ده‌ستخستنی پاڵپشتی له‌ پرۆگرامی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا رایگه‌یاند” عه‌ره‌به‌ سوننه‌كان له‌و كاته‌شی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش جێده‌هێڵن و له‌ ده‌ست زووڵم و چه‌وسانه‌وه‌ی داعش قوتار ده‌بن،دووچاری كرده‌وه‌ی وه‌حشیگه‌رانه‌ و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ ده‌بنه‌وه‌ له‌ لایه‌ن میلیشیا چه‌كداره‌كان و هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراقه‌وه‌،به‌ گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ سزادانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ له‌ لایه‌ن میلیشیاكان و هێزه‌ حكومییه‌كانه‌وه‌ به‌ هۆی كار و كرده‌وه‌ و تاوانه‌كانی داعشه‌وه‌یه‌.
 
“لۆسه‌ر” ئه‌وه‌شی گوتووه‌” عێراق دووچاری هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌منی راسته‌قینه‌ و خوێناوی بووه‌ته‌وه‌ به‌ هۆی داعشه‌وه‌،به‌ڵام ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ ببێته‌ پاساوێك بۆ له‌ سێداره‌دان و كوشتنی خه‌ڵكی له‌ ده‌ره‌وه‌ی دادگا یان خه‌ڵك بڕفێنرێت و ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازار بدرێن،بۆیه‌ له‌ ئێستادا كه‌ شه‌ڕی موسڵ ده‌ستیپێكردووه‌ له‌ سه‌ر حكومه‌تی عێراق پێویسته‌ هه‌نگاوی جددی بنێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه‌ بكات جارێكی دیكه‌ كرداری هاوشێوه‌ روونه‌داته‌وه‌ و دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌،له‌ سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌شی كه‌ له‌ رووی سه‌ربازییه‌وه‌ هاوكاری عێراق ده‌كه‌ن پێویسته‌ چاو له‌ ئاست ئه‌و پێشێلكاریانه‌دا نه‌نوقێنن و بێ ده‌نگ نه‌بن.
 
راپۆرته‌كه‌ له‌ ژێر ناوی هێرشی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ و جیاكاری به‌ شێوه‌یه‌كی فراوان به‌رامبه‌ر به‌ عه‌ره‌بی سوننه‌ ئه‌نجام ده‌درێت،چ ئه‌وانه‌ی گومان ده‌كریت له‌ تاوانه‌كانی داعشه‌وه‌ تێوه‌گلابن،یان هاوكارییان كردوون،كه‌ له‌ كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ره‌كییه‌ سه‌ربازییه‌كانی ساڵی 2016 ی وڵاته‌كه‌دا ئاواره‌ بوون،له‌وانه‌ فه‌لوجه‌ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری پارێزگای ئه‌نبار،شڕگات له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین و حه‌ویجه‌ له‌ پارێزگای كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ری موسڵ.
Back to top button