میسی دوا بڕیاری خۆیدا….

میسی ئەرجەنتینی و کاپتینی ئەم هەڵبژاردەیە، بڕیاریداوە نەگەڕێتەوە بۆ ریزەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و بەشداری دوو یاری دۆستانەی داهاتوو لەگەڵ هەڵبژاردەکەیدا نەکات.”

کەناڵی TNT SPORTS | سپۆرتی ئەرجەنتینی بڵاوی کردۆتەوە، میسی ئەم وەرزە ناگەڕێتەوە بۆ ریزەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین  ئاشکرای کردووە میسی لە دوو یاری دۆستانەی داهاتووی ئەرجەنتین بەشداری ناکات و ناگەڕێتەوە بۆ تانگۆ، بەڵام ئەم بڕیارەی میسی کۆتایی نیەو جارێکی تر درێسی ئەرجەنتین دەپۆشێتەوە.”

پێشتریش دوای لە دەستدانی کۆپا ئەمریکا بە چێلی، میسی بڕیاریدا چیتر یاری بۆ ئەرجەنتین نەکاتەوە، بەڵام لە بڕیارەکەی پەشیمان بووەوەو توانی تانگۆ بگەیەنێتەوە مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا.

Back to top button