جێمس دۆبێك: له‌سه‌ركه‌وتنی هێزه عێراقیه‌كان دڵنیام چونكه زۆر شت گۆڕاوه
خواكوڕك
راوێژكارێكی سه‌ربازی ئه‌مریكی له چاوپێكه‌تنێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، ئه‌مجاره له سه‌رکه‌وتنی هێزه عێراقییه‌کان به‌سه‌ر داعشدا له موسڵ دڵنیام، چونکه زۆر شت گۆڕاوه له‌و دوو ساڵه‌دا.
جێمس دۆبێك، نوێنه‌ری سه‌ربازی پنتاگۆن له عێراق له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (بی بی سی) نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراقی تۆمه‌تباركرد به كه‌وتنی سوپای عێراق له ساڵی 2014 و ده‌ڵێت، مالکی هۆکاری شکستی سوپای عێراق بوو لە بەرامبەر تیرۆریستانی داعش لە شەڕەکانی سەرەتادا.
هه‌روه‌ها دۆبێك پێیوایه، به‌ر له دوو ساڵ هێزه‌کانی سوپای عێراق گرفتی سه‌رکردایه‌تییان هه‌بوو، سه‌رکردایه‌تی خراپ بوو، نووری مالکی سزای چه‌ندین پله‌داری سه‌ربازی دابوو، ئه‌وه‌ی ڕوویدا چاوه‌ڕوانکراو بوو، به‌ڵام له ئێستادا شتی زۆر کراوه و سه‌رکه‌وتن له موسڵ مسۆگه‌ره،گرنگه دوای ئه‌وه چی ده‌کرێت.