چەند ڕاستیەکی زانستی سەرنج ڕاکێش بزانه‌.

یەکەم.ئەگەر لە ژورێکی کەپسدا بیت و هیچ هەوایەک نەچێتە ژوورەوە پێش ئەوەی بە هۆی نەمانی ئۆکسجینەوە گیان لەدەست بدەی, بەهۆی ئەو گازی دوانۆکسیدی کاربۆنەوە ژەهراوی دەبیت و دەمریت کە لە هەناسەوە دەیدەیتە دەرەوە‌.

‌دووەم. ئەگەر سەری سیسرک ببڕدرێت ئەتوانێت بەبێ سەر بۆماوەی چەند حەفتەیەک بژیت.‌ ‌

سێیەم. لە ئەستێرەی ڤینۆس لە جیاتی بەفر کانزا ئەبارێ و لە جیاتی ئاوی باران ترشی گۆگرد ئەبارێ.‌ ‌

چوارەم. لە مرۆڤدا بەلای کەمەوە لە هەر ڕۆژێکدا سیستەمی بەرگری لەشی مرۆڤ خانەیەک یان زیاتر تێک دەشکێنێ و لە ناوی دەبات ئەگەر ئەو خانەیە لەناو نەبات ئەبێتە هۆی شێرپەنجە, کەواتە شێرپەنجە لە هەر کاتێکدا بێت ئەگەری هەیە تووشی مرۆڤ بێت.‌ ‌

پێنجەم. گیانداری بەتریق ئەندامێکی لەشی کە دەکەوێتە سەروی چاوەکانیوە, کاتێک ئاوی سوێری دەخواتەوە ئەو ئەندامەی سەرووی چاوەکانی سوێری ئاوەکە ناهێڵێت و ئەیکات بە ئاوی خواردنەوەی ئاسایی لە لەشیدا.‌ ‌

شەشەم. قارچک لە ڕووی پێکهاتەو سیفاتەکانی لە گیانەوەرەوە نزیکترە وەک لە ڕووەک.‌ ‌

حەوتەم. ئەگەر دوو کەس بۆماوەی 20 چرکە یان زیاتر باوەش بکات بە یەکتردا. لەشی ئەو دوو کەسە هۆرمۆنی Oxytocin دەردەدات. ئەم هۆرمۆنە وا ئەکات کە متمانە لە نێوان ئەو دوو کەسە دروست بێ.‌ ‌

هەشتەم. نێرینەی زەرافە میزی مێینەی زەرافە ئەخواتەوە بۆ ئەوەی مێینەکە ڕازی بکات ببێ بە هاوڕێی ماستاوچی نێرەی زەرافە.

Back to top button