چاودێرێكی سیاسی داوا له‌ پارتی ده‌كات رێگا نه‌دات گۆڕان یه‌ك پۆست له‌ به‌غدا وه‌ربگرێت

نووسه‌ر و چاودێری سیاسی نیاز حاجی ده‌لێـ”تەواوی ئەو پێنج پەڕلەمانتارەی بزوتنەوەی گۆڕان کە لەھەڵبژاردنی ئەمجارەی پەڕلەمانی عێراق دەرچوون ، ئەوانەی نوێ دەرچوون ، ئەوانەن کە لەماوەی رابردوو ھۆکاری قەیران و ئاڵۆزیەکانی کوردستان بوونە ، ئەوانەی کۆنیشن ، پێشتر لەبەغدا لە دژایەتی ھەرێمی کوردستان زیاتر ھیچمان لێیان نەبینیووە ، بەدڵنیاییەوە بۆ ئەم خولەش ھەر وادەبن”.

هه‌روه‌ها نیاز حاجی ده‌شنووسێـ”ئێستاش دوای ئەوەی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن پاش جیاکردنەوەی بەدەستی دەنگەکان وەک خۆی مایەوە ، دوای بێھیوابوونیان ، چوارحزبەکە لەناویانیشدا بزوتنەوەی گۆڕان ، ئامادەییان دەربڕیوە لەگەڵ پارتی و یەکێتی دەست بەگفتوگۆبکەن تا بەیەکریزی بچنە بەغدا و بەھۆیەوە پۆست و پلەوپایە بەدەستبھێنن”.

هه‌روه‌ھیچ پێویست ناکات پارتی بەو بانگەشەیە ھەڵبخەڵەتێت بەتایبەت بانگەشەکانی بزوتنەوەی گۆڕان ، پارتی نابێ رازی بێت بزوتنەوەی گۆڕان یەک پۆستیش وەربگرێ لەسەر حیسابی یەکریزی و کۆدەنگی، چونکە بەدڵنیاییەوە دیسانەوە لەدژی کوردستان بەکاری دەھێننەوە ، ئەوان خاوەنی ھیچ جۆرە پەیمان و بەڵێنێک نین و عێراقچێتی و دژایەتیکردنی کوردستان لەگەڵ خوێنیان تێکەڵ بووە،پارتی دەبێ وەک خولی پێشووتر بکات بەوەی نەھێڵێت ھیچ پۆستێک وەربگرن ، دەرکەوت ئەوکاتیش پارتی راستی کرد !

Back to top button