ئێران له ده‌ره‌وه‌ی سه‌در و عه‌بادی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده شیعه‌كان كۆده‌بێته‌وه

رۆژنامه‌ی “العربی الجدید”، له راپۆرتێكدا ئاشكرای ده‌كات، ئێران شاندێكی باڵای ناردووه‌ته عێراق و كۆبوونه‌وه‌ی “گرنگی” له‌گه‌ڵ سه‌ركرده شیعه‌كان كردووه، به گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌كه‌ش، به‌مزووانه گۆڕانكاری “گه‌وره” له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا رووده‌دات.
رۆژنامه‌ی “العربی الجدید” له ڕێگه‌ی سه‌رچاوه‌كانیه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ۱٥ی۸ی۲۰۱۸ سه‌ركرده شیعه‌كان له به‌غدا به ئاماده‌بوونی شانده ئێرانییه‌كه كۆببنه‌وه، كه له ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێران له به‌غدا، كه‌ریم ره‌زایی (حاجی كه‌ریم) یاریده‌ده‌ری قاسم سوله‌یمانی و دوو كه‌سایه‌تی دیكه‌ی دیاری ئێرانی پێكدێن كه دوێنێ گه‌یشتوونه‌ته به‌غدا.
رۆژنامه‌كه له زاری فه‌تاح ئه‌لشێخ، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسای نووری مالیكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێك له نێوان كوتله سیاسییه‌كان نه‌كراوه، به‌هۆی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران و ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێت”.
فه‌تاح ئه‌لشێخ، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسای نووری مالیكی ده‌شڵێت: “دواكه‌وتنه‌كه له‌لایه‌ن كوتله شیعییه‌كانه‌وه به‌هۆی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش تێپه‌ڕێت، جارێكی دیكه به‌هۆی سووننه و كورد دواده‌كه‌وێت، پێموایه له‌دایكبوونی حكوومه‌تی داهاتوو كاتێكی زۆری ده‌وێت”.
سه‌باره‌ت به باڵه سه‌ره‌كییه‌كانی ناو ماڵی شیعه‌ش،فه‌تاح ئه‌لشێخ ڕایگه‌یاند: “ئێستا دوو باڵی شیعه هه‌ن، یه‌كه‌میان موقته‌دا سه‌در، عه‌مار حه‌كیم و حه‌یده‌ر عه‌بادیین، دووه‌میشیان هادی عامری، نووری مالیكی و ته‌واوی لایه‌نه‌كانی هاوپه‌یمانی پێشووترن، ئه‌وه‌ش به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت ئه‌وه‌نده كاته‌ی بوێت، به بۆچوونی منیش چاره‌سه‌ركردنی گرێی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، به واتای چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه‌یه”.
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی هێزه عێراقییه‌كان، بۆرۆژنامه‌ی “العربی الجدید” ده‌ڵێت: “كوتله سووننییه‌كان سه‌رقاڵی دیاریكردنی كه‌سێكن بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، كوردیش به هه‌مان شێوه بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عیراق ، كوتله شیعییه‌كانیش سه‌رقاڵی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانن، به بۆچوونی من سه‌رقاڵكردنی خه‌ڵك به‌وه‌ی كوتله‌كان خه‌ریكی دانانی كارنامه‌ی حكوومه‌تن، شتێكی نائه‌خلاقییه، چونكه ئێستا گفتوگۆكان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كێن ئه‌وانه‌ی سێ پۆسته سه‌ره‌كییه‌كه وه‌رده‌گرن، حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆك كۆمار”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی هێزه عێراقییه‌كان ده‌شڵێت: “ئه‌گه‌ر كوتله‌كان له نێوان خۆیان رێككه‌وتن، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كوتله‌ی پێكهاته‌كانی دیكه ده‌ستپێده‌كات، به كورتییه‌كه‌ی واتا گه‌ڕانه‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی پشك پشكێنه‌ی تایه‌فی”.
له كۆتایی دا رۆژنامه‌ی “العربی الجدید” له راپۆرته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: “گفتوگۆی ئه‌وه هه‌یه كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له كاره‌كانی تیمی ئه‌مه‌ریكا له دۆسیه‌ی عێراق رازی نییه و هه‌ژموونی ئێران له عێراق هێشتا له فراوانبووندایه، بۆیه ده‌یه‌وێ تیمی ئێستا بگۆڕێت و تیمێكی به‌هێزتر ره‌وانه بكات”.