ههزاران هاوڵاتی بێبهش دهبن له پرۆسهی دهنگدان و ناوی كاندیدێكی ههڵبژاردنیش ڕهت كرایهوه
هەزاران کوردی دانیشتووی هەرێم بێبەش کراون لە دەنگدانی ناوخۆ، دوای نەمانی رژێمی بەعس، ئەو کوردانەی کە خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بوون و لە ناوچەکانی سنووری هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بوون، فۆڕمی خۆراکیان گوازراوەتەوە سەر ناوچەکانی پێشووی خۆیان، بەو هۆیەشەوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە لە ٣٠ی مانگی ٩ـدا ئەنجام بدرێت، ناتوانن دەنگ بدەن.
ژیار دزەیی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی ھەرێم رایگەیاند: “۷۷۳ کاندید خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژاردووە، لەنێویشیاندا ۲٤۱ ئافرەت هەیه”.
بەڕێوەبەری تۆماری قەوارە سیاسییەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی ھهرێم گوتیشی: “وردبینکردنی ناوی کاندیدان کۆتایی پێهاتووە و راپۆرتی خۆمان ئاراستەی ئەنجوومەنی کۆمسیاران کردووە”.
ژیان دزهیی گوتیشی: “تەنیا ناوی كاندیدێك لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ پەسند نەکراوە و رەتکراوەتەوە”.