كۆمسیۆن: ناوی سه‌رجه‌م كاندیدانی په‌رله‌مانی كوردستانی ئاشكرا كرد

به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێك كه‌ ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، رایگه‌یاندووه‌،کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان ناوی سەرجەم بەربژێرانی بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە کە ژمارەیان 773 كاندیده‌، ئه‌مه‌ش پاڵپشت بە بڕگەی پێنجەم لە ماددەی 9 لە یاسای کۆمیسیۆن بەپێی بڕیاری ژمارە 37 پرۆسەی وردبینی ناوی بەربژێرانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد و ناوی سەرجەم بەربژێرەکانی بڵاوکردەوە، هه‌ر به‌پێی راگه‌یاندراوه‌كه‌ بێت” کۆمیسیۆن بۆ تانەلێدان ماوەی سێ رۆژی دیاریکردووە کە لە رۆژی دوای بڵاوکردنەوەیان لەبەردەم دەستەی دادوەری هەڵبژاردن لە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان پەسنددەکرێن.

ناوی سه‌رجه‌م لیست و قه‌واره‌كان…
1- پارتی دیموکراتی کوردستان: 100 کاندید.
2- یەکێتی نیشتمانیی کوردستان: 100 کاندید.
3- لیستی بزووتنەوە گۆڕان: 100 کاندید.
4- هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری: 100 کاندید.
5- لیستی سەردەم: 100 کاندید
6- بەرەو ئیسڵاح (یەکگرتوو، بزووتنەوەی ئیسلامی): 61 کاندید.
7- لیستی جوڵانەوەی نەوەی نوێ: 50 کاندید.
8- لیستی ئازادی: 43 کاندید
9-  کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان: 40 کاندید.

ته‌واوی ناوی كاندیده‌كان

لێره‌ كلیك بكه‌ بۆ بینینی سه‌رجه‌م ناوه‌كان….

Back to top button