هه‌ڵسوڕاوێكی گۆڕان : ڕونکردنەوەیەک لەئێمەوە بۆ کەناڵە چەواشەکارەکەی کەی ئێن ئێن
دۆخی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاڵۆزه به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرا بوو كه كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا مانگانه ٢٥٠هه‌زار دۆلار له باڵی خیانه‌تكاری ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر وه‌رده‌گرن .
محه‌مه‌د سه‌ید عه‌تار هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی له ژێر ناونیشانی ( ڕونکردنەوەیەک لەئێمەوە بۆ کەناڵە چەواشەکارەکەی کەی ئێن ئێن) له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بلاوكردووه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تی ” ئێمە وەک پۆلێک لەهەڵسوڕاوە دڵسۆزەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەرجەم پارێزگا و قەزاو ناحییەکان
ئەمڕۆ سەردانی مەزاری ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفامان کرد وە کۆبوینەوە لەگەڵ ئەندامێکی خانەی ڕاپەڕاندندا بەڵام کەی ئێن ئێن پەیامی هەڵسوڕاوە ناڕازییەکانی بەلاڕێدا بردووە و وەک خۆی گوزارشتی لێ نەکرد”.
هه‌ڵسوڕاوه ناڕازییه‌كه‌ی گۆڕان نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” بۆ ڕای گشتی لێرەوە پێیان ئەڵێین بەری خۆری ئێمە بەبێژنگی چەواشەکاری ئێوەناگیرێت”.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا محه‌مه‌د سه‌ید عه‌تار ده‌شڵێت:” پەیامی ئێمە وەک لەپێشترا بڵاومان کردۆتەوە بۆڕای گشی ڕون و ئاشکرایە کە داوای چاکسازی بنەڕەتیمان کردووە لەناوبروتنەوەی گۆڕاندا و خاڵ بەخاڵ دەستمان خستۆتەسەر پێشێلکاری و هەڵەکانی بزوتنەوەکە”.
جموجۆڵه‌ی كوڕه‌كانی نه‌وشیروان هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ توڕه بوونی زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی گۆڕان وەرگرتنی بڕی ٢٥٠ هەزار دۆلاری مانگانە بە نهێنی لە گروپی خیانه‌تكاری ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ری یه‌كێتی و هەروەها تاپۆرکردنی سەرجەم موڵک و ماڵەکانی گۆڕان بەسەر کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا، جگە لە پەیوەندییە تایبەتەکەی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ لاهور جه‌نگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر ، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە داراییەکانیان لە سلێمانی، کێشەی لەنێو بزووتنەوەی گۆڕاندا درووست کردووە و بەشێک لە بەرپرسانی بزووتنەوەکە بە ئاشکرا نیگەرانی خۆیان ده‌رده‌بڕن .