ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتیمانی : گۆڕان له‌ ده‌نگه‌ دزراوه‌كانی خۆش بوو

كێشه‌ و ناكۆكییه‌كانى ناو گۆڕان له‌ دواى نه‌مانی نه‌وشیروان مسته‌فا و شكستى هه‌ڵبژاردنى ۱۲ى ئایاری رابردوو، ئه‌و ڕاستییه‌ى ده‌رخست كه‌ گۆڕان و سه‌ركرده‌كانى نه‌یانتوانى “ئه‌مانه‌تپارێزى” وه‌سێته‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بن .

نەسرەدین مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان ڕایگەیاند: ”یەکێتی ھەموو جارێک ھەوڵی ساختەکاری داوە، بەڵام ئێمە لە دەنگێکی خۆمان خۆش نابین و یەکێتی خەیاڵی خاوە ئەمجارە ھاوشێوەی ھەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی عێراق، ساخاتەکاری بکات“.

ئه‌ندامه‌كه‌ی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ده‌ڵێت: ”بەحوکمی نێوانگیریی ھەندێک لایەنی سیاسی و کەسایەتی و چەند خەمخۆرێکی کوردستان“، گۆڕان لە کورسییەکان و دەنگەکانی خۆی ”خۆش بووە“. ده‌شڵێت: ”ئەوە لەبەر ترس و تۆقاندن نییە، بۆیە ئەمجارە نە ڕێگەیان پێ دەدەین، ساختەکاری بکەن، نە لێیان قەبوڵ دەکەین ساختەکاری بکەن“.

نه‌سره‌دین مه‌حمود گوتی : ”یەکێتی ئەمجارە دەنگەکانی بەشێوەیەک کەم دەکات کە خۆیشی پێشبینی ناکات“. هه‌روه‌ها گوتیشی : ”خەڵکی.گلەیی لە ئاو و کارەبا ھەیە، کێشەی خزمەتگوزاری ھەیە، بۆیە ھەموو ئەوانە کار دەکاتە سەر کەمکردنەوەی دەنگەکانی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان“.

ساخته‌كارییه‌كانی یه‌كێتی له‌ ١٢ی ئایار بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌جۆریكه‌ ته‌نانه‌ت كاندیده‌كانی خۆیشی داوای ده‌نگه‌كانیان ده‌كرده‌وه‌ ،بزوتنه‌وه‌ی گۆران ترسیان له‌ ساخته‌كارییه‌كانی یه‌كێتی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان كه‌ جارێكی تر بۆ داپۆشینی شكست و داڕمانی خۆی په‌نای بۆ به‌رێته‌وه‌.

Back to top button