د.هادی عه‌لی: ده‌رگای چوار لایه‌نه‌كه به‌ڕووی پارتی و یه‌كێتیدا كراوەیه بۆ گفتوگۆ
د.هادی عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌میانه‌ی وتوێژێكی ڕۆژنامه‌وانی بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به هه‌ڵویستی چوار لایه‌نه‌كه له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی رایگه‌یاند:” پێشتر ئاماده‌یی نه‌بوو له‌لایه‌ن ئه‌و چوار لایه‌نه‌وه بۆ گفتوگۆ بەڵام دوای كۆبونه‌وه‌ی چوارلایه‌نه‌كه وە ڕاگه‌یه‌نراوه هاوبه‌شه‌كه ئێستا ده‌رگای چوار لایه‌نه‌كه به‌ڕووی پارتی و یه‌كێتیدا كراوه‌یه بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ”.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕاشیگه‌یاند:”بێگومان چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ین ئه‌وان سه‌ردانی چوار لایهنهكە بكه‌ن، هه‌روها باس له‌وه‌ده‌كات ” هه‌ر چوار لایه‌نه‌كه به‌زیاده‌وه چی‌یان له‌ده‌ست هات كردمان له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌ره‌كانمان به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌نجامه‌كانی هەڵبژاردن هه‌روه‌ك خۆی بوو، وه بڕیارمان داوه وه‌ك چوار لایه‌نه‌كه په‌رله‌مانتاره‌كانمان بنێرن بۆ به‌غداد.”
له‌باره‌ی كاریگه‌ری ده‌نگی چوار لایه‌نه‌كه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ؟ د.هادی عه‌لی گووتی” هیوادارین خه‌ڵكی كوردستان تۆڵه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی (١٢ی ئایار) بكاته‌وه و به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن به‌تایبه‌ت لایه‌نگرانی ئه‌و چوار لایه‌نه “.
پێشتریش هه‌ریه‌ك له‌هۆشیار سیوه‌یلی و سه‌عدی پیره له چاوپێكه‌وتنێكی تری ڕۆژنامه‌وانیدا بۆبه‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ئاماده‌یی پارتی و یه‌كێتیان پیشاندابوو بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ چوار لاینهكه”.