باڵێكی یەكێتی هەوڵێكی مەترسیدار لەنێوان پێشمەرگە دەدات
خواكوڕك
میدیای بەناوی ئەهلی و سۆسیال میدیاكانی یەكێتی هێرشی تووند دەكەنە سەر پێشمەرگەكان و دەلێت یەكێتی شەهید دەدات پارتی دەسكەوت بەدەست دێنێت، رێباز بێركۆتیش دەلێت ئێمە گوێ بەو قسانە نادەین و هەموومان لەژێر چەتر جەنابی سەرۆك بارزانی دا شەڕی داعش دەكەین لەپێناوی خاك و خەڵكی كوردستاندا لەشەڕدا هیچ جیاوازیەك لەنێوان ئێمە دا نیە، ئەو قسانە كار لە ئێمە ناكات وەك هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان.
لەمیدیا كانی یەكێتی دا هێرشی تووند و هەوڵی دوو بەرەكی لەنێوان پێشمەرگەی یەكەی 70ی و یەكەی 80ی پێشمەرگە كادیرێكی پێشكەوتووی یەكێتی و سەر بە ناوەندی بریاریش دەلێت، ئەگەر باڵی قورغكاری یەكێتی راست دەكات و هەواڵانەدا، با لەمیدیا دەست بەسەرداگیراوەكانی خۆیان وێنەیەكی پێشمەرگەیان بگواستبایەوە.
رێبوار هەژار كادیری پێشكەوتووی یەكێتی هێرشی تووند دەكاتە سەر باڵی قورغكار و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد كە بە ژنەماڵ ناوی دەبات و دەلێت دوێنی هەموو دونیا لەسەر خەت بوو لەبارەی ئۆپراسیۆنەكانی هێزەكانی پێشمەرگە دادە و ژنە ماڵەكانیش میدیاكانیان رەوانەی ڤیستفاڵی هەنار كردبوو و مێش میوانیان نەبوو.
لەبەرامبەردا كادیرێكی پارتی كە نەیوست ناوی ئاشكرا بكرێت بە خواكوڕكی گوت، پەیچەكانی لاهور تاڵەبانی و میدیا سێبەرەكانی سەر بە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد هیچ گرینگ نین لەلایی ئێمە و هێزەكانی یەكەی حەفتاش ئەگەر ئەو قسانەی لاهور و شانازیان بۆ گرینگ بووایە، لەتەك پێشمەرگەكانی یەكەی 80 دا خۆێنی پیرۆزی تێكەڵ بەخوێنی پیرۆز یەكتر نەدەكرد، بۆیە ئەو قسانە ناخ رەش و دوژمنانی گەلی كوردستان دەكەنەوە بۆ ئێمە زۆر گرینگی نیە، ئێمە تەنها فەرماندەكان و كوری فەرنادەكانی یەكەی 70 دەناسین و لەچاوی ئەو شۆرەشگێرانە یەكێتی دەبینین.