مه‌سرور بارزانی: له پهیامێكيدا پارتی سەر بۆ هیچ فشار و هەڕەشەیەک ناچەمێنتەوە
به‌مه‌به‌ستی پیرۆزكردنی ساڵرۆِژی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان كه 72 ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی پڕ له به‌رخودان و خۆنه‌چه‌ماندنی پارتی تێدپه‌ڕێت,مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا له‌دایكبوونی سه‌رۆك بارزانی و ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پیرۆز ده‌كات و رایگه‌یاند، پارتی سه‌ر بۆ هیچ فشار و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ناچه‌مێنێته‌وه.
له په‌يامه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به سه‌رۆك بارزانى هاتووه: “بۆ من و سەرجەم دڵسوز و تێکۆشەرانی راستەقینەی نیشتمان، سه‌رۆک بارزانی رێبەر و هێمایەکی مه‌زنی نیشتمانییە، که ته‌واوی ژیانی خۆی، بۆ سه‌رفرازی میلله‌ته‌که‌مان و چه‌سپاندنی ئاشتی و و په‌ره‌پێدانی که‌لتوری مرۆڤدۆستانه و پێکه‌وه‌ژیانی گشت پێکهاتەکانی کوردستان تەرخان کردووە”.
هه‌روه‌ها هاتووه: “پارتی بەهێزی زیاترەوە بەرەو ئایندەیەکی گەش هەنگاو دەنێت و سەر بۆ هیچ فشارێک و هەرەشەیەک ناچەمێنتەوە”.
له به‌شێكى ديكه‌ى پهيامهكهى مه‌سرور بارزانييدا هاتووه: “له‌گه‌ڵ به‌هێزیی پارتی، کوردستانێکی به‌هێزمان ده‌بێت و هەر پارتی وەک هەمیشە هەوێنی یەکریزیی ناوماڵی کوردستانیش دەبێت “.
ده‌قى پهيامهكه
به بۆنه‌ی 16ی ئاب ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوکات له‌دایکبوونی جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی، پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی سەرجەم پەیڕەوانی رێبازی پارتی و بارزانی و نیشتمانپەروەرانی کوردستان دەکەم.
بۆ من و سەرجەم دڵسوز و تێکۆشەرانی راستەقینەی نیشتمان، سه‌رۆک بارزانی رێبەر و هێمایەکی مه‌زنی نیشتمانییە، که ته‌واوی ژیانی خۆی، بۆ سه‌رفرازی میلله‌ته‌که‌مان و چه‌سپاندنی ئاشتی و و په‌ره‌پێدانی که‌لتوری مرۆڤدۆستانه و پێکه‌وه‌ژیانی گشت پێکهاتەکانی کوردستان تەرخان کردووە. وێڕای پێرۆزبایی، هیوای ته‌مه‌ندرێژیی بۆ جەنابیان ده‌خوازم.
به‌ده‌رفه‌تی ده‌زانم، سوپاس و پێزانینم ئاراستەی هه‌موو هه‌ڤاڵانی پارتی (پێشمه‌رگه، کادر، ئه‌ندام و لایه‌نگرانی) بکه‌م، که وێرای هەموو سەختی و قەیرانەکان، به هه‌وڵ و چالاکی به‌رده‌وامیان، پارتی لە سەر ئاستی نیشتمان و ناوچەکەدا بە پێشەنگی و هێزەوە ماوەتەوە.
لەم بۆنەیەدا له‌به‌رانبه‌ر شکۆی شه‌هیدانیشدا، سه‌ری رێز داده‌نوێنین و دووپاتیده‌که‌ینه‌وه که هه‌میشه له یادمان ده‌بن و خزمەتی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانیش بە ئەرکی هەرە لە پێشینەی خۆمان دەزانین.
پارتی، به درێژایی 72 ساڵ خه‌باتی به رێبه‌رایه‌تی بارزانی نه‌مر و جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی، رۆژانی سه‌خت و پیلانی گه‌وره‌ی تێپه‌ڕاندووه، به‌تایبه‌تی له شه‌ڕی دژ به تیرۆر و دوژمنان و تێکشکاندنی پیلانی خیانه‌تکاران، لەمەولاش پارتی بەهێزی زیاترەوە بەرەو ئایندەیەکی گەش هەنگاو دەنێت و سەر بۆ هیچ فشارێک و هەرەشەیەک ناچەمێنتەوە.
ئه‌مڕۆ له کاتێکدا ، ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی پارتی پیرۆز ده‌که‌ین، پارته‌که‌مان وه‌ک هه‌میشه ئاڵا هه‌ڵگری به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌مانه و لەو بۆنەیەشدا جەخت لە سەر خەباتی بێ وچانمان بۆ گەیشتن بە هەموو ئاوات و خواستە ڕەواکانی گەلەکەمان دەکەینەوە و لە هەمانکاتدا بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمان لە سەر بنەمای رێزی دوولایەنە هەوڵی چەسپاندنی ئاشتی و پێکەوە ژیان لە گەل گشت نەتەوەکانی ناوچەکە دەدەین.
گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که، ئه‌وه‌مان لێده‌خوازێت ئێمه‌ی هه‌ڤاڵانی پارتی ساز و ئاماده‌تر له مه‌یدانی خه‌باتدا بین، چونکه له‌گه‌ڵ به‌هێزیی پارتی، کوردستانێکی به‌هێزمان ده‌بێت و هەر پارتی وەک هەمیشە هەوێنی یەکریزیی ناوماڵی کوردستانیش دەبێت.
بژی کوردستان.
به‌ره‌و سه‌رکه‌وتنی زیاتر.
مه‌سرور بارزانی