یه‌كه‌م ژماره‌ی “ریفراندۆم” بڵاوكرایه‌وه
له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م ساڵوه‌گه‌ڕی سازدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان, یه‌كه‌م ژماره‌ی هه‌فته‌نامه‌ی “ریفراندۆم”، 25ی ئه‌یلوولی 2017، بڵاوكرایه‌وه.هه‌فته‌نامه‌كه، له‌لایه‌ن ده‌زگای باسه‌وه ده‌رده‌چێت و هه‌ر جاره‌ی به كۆمه‌ڵێك بابه‌ت و وتاری تایبه‌ت به ریفراندۆم و به‌های سه‌ربه‌خۆیی گه‌لان، به شێوه‌یه‌كی هه‌فتانه و به 8 لاپه‌ڕه، بڵاوده‌بێته‌وه.
وه‌ك له ژێر لۆگۆی هه‌فتانه‌كه، پێناسه‌كه‌ی كراوه، پاشکۆیەکی تایبەتی هەفتەنامەی (باس)ە (بەرەو یەکەمین ساڵوەگەڕی) ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی باشوور دەردەچێت.
سه‌رنووسه‌ره‌كه‌شی (به‌رهه‌م عه‌لی)یه و ستافی كاریشی وه‌ك له‌سه‌ر رۆژنامه‌كه نووسراوه، هه‌ر یه‌ك له رۆژنامه‌وانان (نووری بێخاڵی، حوسێن مسته‌فا و شوان سه‌رابی) وه‌كو هاوكار له هه‌فته‌نامه‌كه كارده‌كه‌ن.
ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان، له 25ی ئه‌یلوولی 2017 ئه‌نجامدرا و تێیدا 92.7%ی به‌شداربووان به به‌ڵێ ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا.
بۆ بینینی كۆپی هه‌فته‌نامه‌كه به (PDF)، كرته لێره بكه.