سوپای عێراق گرتنه‌وه‌ی چه‌ند ناوچیه‌كی راگه‌یاند

خواكوڕك

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ، هێزەکانی سوپای عێراق بە پشتیوانیی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان، توانییان چەند ناوچەیەک لەدەست ڕێکخراوی توندڕەوی داعش دەربهێنن.

له‌ راگه‌یانروێكدا سوپای عێراق رایگه‌یاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 18\10\2016، هێزەکانی سوپای عێراق بە پشتیوانیی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان، گەیشتنە شارۆچکەی حەمدانییەی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای نەینەوا و توانیویانه‌ له‌ده‌سات چه‌كداری داعش رزگاری بكه‌ن.

حەمدانییە، یەکێکە لە پێنج قەزاکەی سنووری پارێزگای نەینەوا کە سەنتەرەکەی شاری (قەرەقۆش – مەخدیدا)یە و بە دووری کەمتر لە 30 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژهەڵاتی شاری مووسڵ هەڵکەوتووە و دەکەوێتە دیوای ڕۆژهەڵاتی ڕووباری دیجلە.

Back to top button