نیویۆرك تایمز: له‌ رقی ئه‌مریكا, مه‌ترسیی هه‌یه‌ توركیا هاوكاری تیرۆریستان بكات

 

له‌گه‌ڵ تێكچوونی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و توركیا بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی فشاره‌كانی ئه‌مریكا ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ هه‌موو كارتێك به‌كار بهێنێت به‌ جۆرێك, شاره‌زایه‌كی سیاسی، سیت جونز، كه‌ سه‌رۆكایه‌تی پرۆژه‌ی مه‌ترسییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تی و ستراتیژییه‌كانی واشنتن ده‌كات، رایگه‌یاند، مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ توركیا بیه‌وێت پشتیوانی له‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان بكات.

سیت جۆنز به‌ رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاندووه‌، له‌ وه‌ڵامی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌، ئه‌نقه‌ره‌ ره‌نگه‌ هاوكاری زیاتر پێشكه‌شی هه‌یئه‌ی ته‌حریری شام بكات، كه‌ به‌ره‌ی نووسره‌ی تیرۆریست و باڵی رێكخراوی قاعیده‌ له‌ سووریا، بڕبڕه‌ی پشتی ئه‌و میلیشیا چه‌كدارییه‌یه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: سه‌ره‌ڕای چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی بۆ دژایه‌تیكردنی داعش، به‌ڵام توركیا چه‌كداره‌ ئیسلامییه‌ توندڕه‌وه‌كان و میلیشیا تیرۆریستییه‌كانی به‌كارهێناوه‌ و شان به‌ شانی سوپاكه‌ی رێكیخستوون بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل، كه‌ هێزێكی كوردییه‌ و له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ پشتیوانی لێده‌كرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌، ئارۆن شتین، شاره‌زا له‌ كاروباری توركیا، له‌ په‌یمانگه‌ی ئه‌تڵه‌سی، كه‌ نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی له‌ واشنتنه‌، به‌ رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، توركیا له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش سارد نابێته‌وه‌. چونكه‌ زۆر به‌ باشی له‌ مه‌ترسی ئه‌و رێكخراوه‌ تێگه‌یشتووه‌.

به‌ هۆی دۆسیه‌ی ده‌ستگیركردنی قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ برانسۆنی ئه‌مه‌ریكییه‌وه‌ له‌ لایه‌ن توركیاوه‌، حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك سزای به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاندووه‌.

له‌ دیارترین ئه‌و سزایانه‌، سزادانی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری دادی توركیا و سه‌پاندنی باجی زۆرتره‌ به‌سه‌ر ئاسنی هه‌نارده‌كراوی توركیادا، كه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی شڵه‌ژانی ره‌وشی ئابووری و دارایی توركیا و لیره‌ی توركی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌های كڕین و مامه‌ڵه‌پێوه‌كردنی له‌ده‌ستداوه‌ و توركیا رووبه‌ڕووی دژوارییه‌كی به‌رچاوی ئابووری بووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: رووسیالیه‌وم

Back to top button