یەکێتی: گۆڕان پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری لاواز بووه‌, ده‌نگێكی زۆر له‌ده‌ست ده‌دات

دوای ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی ده‌نگی له‌ ده‌ست دا, كادرێكی باڵای یه‌كێتی ده‌لێت:” له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ یه‌كێتی رێژه‌یه‌كی زۆری ده‌نگ له‌ده‌ست ده‌دات, ئه‌مه‌ش به‌ هۆی لاوازی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆچی دوای نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌یه‌.

ئەحمەد قەدەفەری، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی شارەزووری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند: “پێگەی جەماوەری بزووتنەوەی گۆڕان، لاواز بووە و بۆ ئەم ھەڵبژاردنە ڕێژەی دەنگەکانی ئەو حزبە زۆر کەم دەکات، ئەمەش دوای کۆچی دوایی ڕێکخەری گشتی گۆڕان زیاتر هەستی پێدەکرێت و ئەوانەی لەناو بزووتنەوەی گۆڕان ئێستا پێگەیان ھەیە ھەموویان تاس و حەمامە کۆنەکەی ناو یەکێتین“.

ئەو بەرپرسەی یەکێتی، ئەوەشی خستە روو، کە “سەرکردەکانی ناو بزووتنەوەی گۆڕان ئەوە نین کە بتوان خەڵکی کۆبکەنەوە، بۆیە ئەگەر ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، خەڵکێکی زۆر کەمتر دەنگ بەو حزبە دەدات”.

گوتیشی: “پێویستە یەکێتی و پارتی ژیانی خەڵکی باش بکەن، چونکە خەڵکی نان و ئازادی دەوێت، ئەگەر یەکێتی و پارتی ئەو کارە بکەن، خەڵکی پشتی ئەو دوو حزبە بەرنادات، لەگەڵ ئەوەش ئەو حزبانەی ئێستا بەرەو پوکانەوە و لەناو چوون دەچن”.

جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی شارەزووری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دەشڵێ: “ئەو لایەنانەی کە تۆمەتی ساختەکارییان ئاڕاستەی یەکێتی کردووە، پێویستە سوپاسگوزاری یەکێتی بن کە سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو لایەنانە تۆمار نەکردووە، چونکە ئەگەر ساختەکاریمان بکردایە دەبووینە ھێزی یەکەم“.

Back to top button