وەزارەتی نەوتی عێراق بەكارهێنانی زمانی كوردی لەكۆمپانیایەكی گاز قەدەغەكات
دوای داگیركردنی كهركووك له 16ی ئۆكۆتبهر به هۆی خیانهتی یهكێتیهوه, له ئێستادا كهركووك ناوچه داگیركراوهكانی دیكهی كوردستان رووبهرووی پڕۆسهیهكی گهورهی تهعریب كردن بوونهتهوه, له دواههمین ههوڵی تهعریبی حكومهتی عێراق, بەپێی نوسراوێك پشكێنەری گشتی وەزارەتی نەوتی عێراق بەكارهێنانی زمانی كوردی لە كۆمپانیای گازی باكوور قەدەغەكات و هەڕەشەی سزادانی ئەو كەسانەش دەكات كە سەرپێچی بڕیارەكە دەكەن.
نوسراوەكە واژۆی حەمدان عویجل راشد، پشكێنەری گشتیی لە وەزارەتی نەوتی عێراقی لەسەرەو ئاڕاستەی كۆمپانیای گازی باكوور كردووەو تێیدا ئاماژەی بەدەستەواژەی زمانی كوردی كردووە لە نوسراوەكەدا.
لە نوسراوەكەدا هاتووە، “زۆربەی ئەو نووسراوانەی كۆمپانیاكە رەوانەی كردووە دەستەواژەی كوردی تێدا بەكارهاتووە، ئەوەش پێچەوانەی یاسای پاراستنی سەلامەتی زمانی عەرەبی ژمارە 64ی ساڵی 1968ە، كە گشتاندن كراوە بۆ هەموو فەرمانگە كارگێڕییەكان لە 28-8-2017، كە پاڵپشت بوو بەنووسراوی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە 17-8-2017 دا”.
حەمدان عویجل راشد لە نوسراوەكەدا كە ئاڕاستەی كۆمپانیای نەوتی باكوور كردووە دەڵێت، “دەبێت كۆمپانیای نەوتی باكوور پابەندبێت بەو یاسایە و دەبێت تەنیا زمانی عەرەبی بەكاربهێنێت”.
ئەو نوسراوەی حەمدان عویجل راشد، پشكێنەری گشتیی لە وەزارەتی نەوتی عێراقی لەكاتێكدایە كە زمانی كوردی بەپێی دەستووری عێراق دووەم زمانە لە پاڵ زمانی عەرەبیدا.