ریال مه‌درید جامه‌كه‌ی دۆڕاند و تووشی شكستێكی سه‌خت هات.

لە یاری سوپەری ئەوروپای نێوان ریاڵ مەدریدی پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی  ئەوروپاو ئاتلەتیکۆ مەدریدی پاڵەوانی خولی یۆرۆلیگ، هەردوو یانە لە وڵاتی ئەستۆنیا لە شاری تالین رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا یانەی ریاڵ مەدرید بە قورسی توشی دۆڕان هاتو نازناوەکەی بە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید (4-2) دۆراند.”

لە چرکەی 51 دا یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بە خێرایی توانی گۆڵی پێشکەوتن تۆمار بکات، بەڵام بنزیمە وەڵامی دایەوەو بە لێدانی سەر توانی گۆڵی یەکسانبوونەوە لە خولەکی 27 تۆمار بکات و گێمی یەکەم (1-1) بە کۆتا بێنێت.
لە گێمی دووەمی یاریەکەدا رامۆس توانی بە لێدانی سزا لە خولەکی 63 گۆڵی دووەم و پێشکەوتنی یانەی ریاڵ مەدرید تۆمار بکات و ئەنجامەکە بکاتە (2-1).
دواتر لە خولەکی 79دا کۆستا جارێکی تر گەیشتەوە گۆڵی یانەی ریاڵ مەدرید و توانی ئەنجامەکە یەکسانبکاتەوەو 90 خولەک (2-2) بە کۆتا بێنێت و یاریەکە بباتە کاتی زیادکراوەوە.
لە کاتی زیادکراودا ئاتلەتیکۆ مەدرید بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتوو لە 15 خولەکی یەکەمدا توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 98 و 104 لە لایەن  یاریزانان، ساوڵ وکۆکی تۆمار بکات و ئەنجامی یاریەکە بکەنە (4-2) و ببنە پاڵەوانی سوپەری ئەوروپاو شکست بە یانەی ریاڵ مەدرید بێنن لە یەکەم یاری رەسمیدا بە راهێنەرایەتی لۆپتیگوی راهێنەری نوێی یانەکە.

 

Back to top button