ناوكی شووتی سودی چیه‌ و بۆچی باشه‌.؟

ناوكی شووتی بە گوێرەی توێژینەوەیەكی زانستی، بەهۆی دەوڵەمەندی ناوكی شووتی بە ڕیشاڵ یارمەتیدەرێكی بەهێزە بۆ هەرسكردن، لەو رێگەیەوە سوودی زۆر بە كۆئەندامی هەرس دەگەیەنێت و هەوكردن و ئاستی ترشی و بەكتریا مشەخۆرەكانی گەدە لەناو دەبات.”

شووتی رێژەیەكی یەكجار زۆر ئاوی تێدایەو تام و چێژێكی تایبەتی هەیەو یەكەی گەرمۆكەی كەمەو بۆ گورچیلە سوودی یەكجار گرنگی هەیە، ئەوەشی كە هەمووان لێی بێزارن لە شووتی ناوكەكەیەتی، بێئاگان لەوەی كە سوودەكانی بێ ئەندازە گرنگ بۆ جەستە و تەندروستی مرۆڤ. لە هاویندا شووتی یەكێكە لەو میوانەی زۆرتر خواست لەسەریدا پەیدا دەبێت و زۆرینەی كات لە زۆربەی ماڵەكاندا بۆ خواردن دادەنرێ و سوودی لێ وەردەگیرێت، بەڵام رەنگە زۆربەی هەرە زۆری خەڵكی لەكاتی خواردنی شووتی ناوكەكەی جیا بكەنەوەو فڕێی بدەن، ئەمەش هەڵەیەكی گەورەیە، چونكە خۆتان لە سوودە سەرسوڕهێنەرەكانی ناوكی شووتی بێبەش دەكەن.”

هاوكات دەنكی شووتی یارمەتیدەرێكی بەهێزە لەوەی خێرا میز بكەن و خواردنەوەی شەربەتی ناوكی شووتیش وەك زانایان ئاماژەی پێ دەكەن لە تەواوی نەخۆشییە جۆراوجۆرەكانی گورچیلە رزگارتان دەكات.”

شارەزایان دەڵێن جگە لەو سوودانە، ناوكی شووتی دەبێتە هۆی بەهێزكردنی زاكیرەو چارەسەری كەمی ڤیتامین (B12) دەكات و خانەكانی ماسولكە بەهێز دەكات، بەهای زۆری خۆراكی هەیە، دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم و كالیسیۆم و ئاسن و ڤیتامینەكانی (A.B.C).
بۆ چۆنیەتی ئامادەكردنی شەربەتی ناوكی شووتی دەتوانن سوود لەم زانیاریانەی خوارەوە وەربگرن.

ناوكی شووتی بە رێژەیەك بهاڕن و چوار كەوچكی هاڕاوەكە بكەنە نێو دوو لیتر ئاو و لێی بگەڕێن (15) خولەك بمێنێتەوەو ئینجا رۆژانە دووجار بیخۆنەوەو هەفتەی دوو رۆژیش ئەو كارە بكەن و چارەسەر سیحرییەكانیتان بۆ روون دەبێتەوە.

Back to top button