یه‌كیتی بۆ پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه
ئەمڕۆ پێشنیوه‌ڕۆ ١٦ی٨ی٢٠١٨ كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەسەرپەرشتی كۆسرەت ڕەسول عەلی -جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی دەستپێكرد.
به پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕكـ ” یه‌كێتی له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆدا چەند تەوەرێک گفتوگۆیان لە بارەوە ده‌كات، لەوانە ڕەوشی ئێستای ھەرێم و پێک‌ھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و ھەڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نێو كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت به ” خواكوڕكـ “ـی ڕاگه‌یاند:” مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌تایبه‌ت بۆ پرسی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مان كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌و تاوتوێی ده‌كات ،ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌فه‌رمی داوا له پارتی دیموكراتی كوردستان بكرێت كه ڕازای بیت له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان “.
شایه‌نی ئاماژه پێدانه باڵی ده‌ستڕۆیشتوی ناو یه‌كێتی سیناریۆیه‌كی داڕشتووه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و له‌و پێناوه‌شدا په‌یوه‌ندی یان به چه‌ند حیزبێكه‌وه كردووه، هاوكات ئه‌ندازیاری خیانه‌تی ۱٦ی ئۆكتۆبه‌ر لاهور جه‌نگی داوای له سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌ی كردبوو كه فشار بخرێته سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان تا ڕازی بێت به دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان .