كه‌ركوك توركمانێك ده‌كرێته به‌رێوبه‌ری هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه فیدراڵییه‌كان
دواى رووداوه‌كانى ۱٦ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى رابردوو، حكومه‌تى عێراق و ده‌سه‌ڵاتى ئيدارى پارێزگاكه زنجيره‌يه‌ك گۆڕانكارى ئيدارييان له به‌رژه‌وه‌ندى توركمان و عه‌ره‌ب له كه‌ركووك ئه‌نجامداوه.
دوای ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی گروپی خیانه‌تكاری ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری ناویه‌كێتی له كه‌ركووك درووستیان كرد وسنوری ناوچه‌كانی ماده‌ی ١٤٠ یان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراق و ئێرانییه‌كان كرد، سه‌ره‌نجام بووه هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، له دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە، لە سنووری ناوچەکانی ١٤٠ تائێستا ۵۱ پۆست لە کورد وەرگیراونەتەوەو لەجێگەی ئه‌و پۆستانه‌ی كورد كه‌سانی عەرەب یان تورکمان دانراون.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، له بڕيارێكى نوێ‌دا، ئه‌فسه‌رێكى توركمانى وه‌ك به‌ڕێوبه‌رى هه‌واڵگرى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر له پارێزگاى كه‌ركووك ده‌ستنيشان كرد.
به گوێره‌ى نووسراوێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئورهان خه‌ليل كراوه‌ته به‌ڕێوبه‌رى نوێى هه‌واڵگرى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر له كه‌ركووك.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه: بڕگه‌ى ۱۳ له فه‌رمانى كارگێڕى ژماره (۱۷۲٤۰) تايبه‌ت به گواستنه‌وه‌ى عه‌ميد ئورهان خه‌ليل جومعه وه‌لى له ميلاكى ئاژانسى وه‌زاره‌ت بۆ كاروبارى پۆليس و هێشتنه‌وه‌ى له‌سه‌ر ميلاكى ئاژانسى وه‌زاره‌ت بۆ كاروبارى هه‌واڵگرى و لێكۆڵينه‌وه فيدراڵييه‌كان و راسپاردنى به وه‌رگرتنى پۆستى به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى هه‌واڵگرى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر له پارێزگاى كه‌ركووك.