فازڵ میرانی : کەس بە ئەندازەی سەرۆک بارزانی زووتر وە خەمخۆرتر هەوڵی کۆکردنەوەی لایەنە کوردییەکانی نەدا
فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەمیانەی چاوپێكهوتنێكی لهگهڵ دەنگی ئەمریکا دهڵێت:” رایگەیاند، گۆڕان و هاوپەیمانی و یەكگرتوو و كۆمەڵ نەرمیان پیشانداوە و زەمینە بۆ كۆبوونەوەیان لەگەڵ پارتی و یەكێتی خۆش بووە”.
لەبارەی لێدوانی د. هادی عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کە باسی لە کردنەوەی دەرگای دیالۆگی نێوان لایەنەکان کردووە ،سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگهیاند:” ئەگەر پێشتر دەرگای چوار لایەنەکە پێشتر دەرگایان، قەپات بووبێت ئێمە دەچین لە دەرگا دەدەین من دەچم دەرگایان دەکەمەوە دەڵێین ئەوە هاتین. ”
فازڵ میرانی سكرتێری مهكتهبی سیاسی پارتی ڕاشیگهیاند:” :ئەوەی ئێمە بۆ ئاغایەک و سەماحەتێک و مستەرێک قبوڵی دەکەین لە یەکتری قبوڵ بکەین کێشەکانمان چارەسەر دەبێت ئەگەر ئێمە غاربدەین بچینە سوریا، تورکیا، تاران، بەغداد، بۆچی نەچینە بارەگای یەکێتی یان یەکگرتوو یان گۆڕان چیم لێ کەم دەبێتەوە؟ ئەوانە برا و خەڵکی وڵاتی ئێمەن”.
لە بارهی هەڵبژاردنەکانی کوردستان فازڵ میرانی گووتی: ئێمە پێمان باشە لەکاتی خۆیدا هەڵبژاردن بکرێت، هەتا بەبڕوای ئێمە وەک پارتی زەمینە بۆ یەکێتی باشە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت، هەر لایەنێک داوای دواخستنی دەکات بابێت گفتوگۆبکات و پاساوەکان و زیانەکانی هەڵبژاردنمان پي بڵێت و بڕوامان پي بهێنيت.بەڵام ئێمە و یەکێتی و تورکمان و مەسیحی و سۆسیالیست دەڵێین با لەکاتی خۆیدا بکرێت، ئەگەر حیزبێکیش بیەوێت با بەشداری هەڵبژاردن نەکات.
ههروهها سكرتێری مهكتهبی سیاسی پارتی گوتیشی :” ئەمڕۆ۱٦ی ئاب سەرقاڵی ئاهەنگین، هادی عەلی هاوڕێی منە، ئەو بەرپرسی ئەنجومنی شورایە منیش سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی، وە زۆر ڕێزی لێدەگرم ئەویش هەروا خوا هەڵناگرێت، ئەوە بابەتی کەسی، بابەتی حیزبیش ئێمە یەکگرتوو زۆر دوور لە خۆمان نابینین ئەوان حزبێکی ئیسلامی سیاسین ئێمە حیزبێکی قەومین بەڵام خاڵی هاوبەشمان زۆرە، هەر بۆ ئەوەی دڵنیا بیت لێرەوە لەم چاوپيکەوتنەوە دەڵێم دوای جەژن ڕاستەوخۆ دەچمە لای کاک هادی و مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو دەڵێم چ گلەیی و شتێکتان هەیە لە منی بکەن “.
لهبارهی خۆگۆڕینی پارتی یهكێتی فازڵ میرانی دهڵێت:” ئێمە تەمەنمان حەفتا و دوو ساڵە، یەکێتیش تەمەنی چل و ئەوەندە ساڵە چۆن خۆمان بگۆڕین؟ گەنج بینەوە؟ ڕیش بتاشین؟ سمێڵ بهێڵینەوە؟ ئاخر ئەم خۆ گۆڕینە ئەگەر بە چاوی ئەوان تەماشای خۆمان بکەین شتێکی ترە، ئەگەر بە چاوی خۆمان بێت شتێکی ترە، باشە شێوەی خۆ گۆڕین چیە؟ باشە ئێمەش بەوان دەڵێین خۆتان بگۆڕن، ئۆپۆزسیۆن بەو جۆرە نیە هەموو شت ڕەش و سپی نیە، ئەمانە قسەی ناو ڕاگەیاندنن، باشە چۆن خۆمان بگۆڕین تەسلیمی ئەوان بین؟ باشە ئەوان کە وا لێمان ناڕازین، بەڵام خەڵک دەنگمان پێدەداتەوە، کەواتە خەڵک بۆچی دەنگمان پيدەدات؟ لەگەڵ ئەوی ئێمەن کە ئێستا هەین، باشە ئێمە خۆمان بگۆڕین ئەوان گەرەنتی دەدەن ئەو خەڵکەمان لەگەڵ بمێنێت؟”.
لهبارهی غرووری چوار لایهنه ناڕازییهكه پیش ههڵبژاردنی ۱۲ی ئایار سكرتێری مهكتهبی سیاسی گووتی :” بەڵێ مرۆڤ کە مەغرور بوو بڕیاری ڕاست نادات، هەر لایەنێکمان مەغرور بووبێت دەبێت خۆمان بگۆڕینەوه”.
سهبارهت به ڕۆلی سهرۆك بارزانی لهنێوان لایهنه كوردی و عێراقییهكان فازڵ میرانی دهڵێت :” بۆ بابەتی لایەنە کوردییەکان کەس بە ئەندازەی سەرۆک بارزانی زووتر وە خەمخۆرتر هەوڵی کۆکردنەوەی لایەنە کوردییەکانی نەدا، بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ جوابی بۆ هەموو حیزبەکان نارد بەڵام پێچەوانەی هەموو عورفێکی کوردی و سیاسی هیچ کامیان وەڵامێکی ئیجابیان نەدایەوە”.
سهبارهت به کردەوە تێرۆریستیەکەی سەر پارێزگای هولێر و تۆمەتبارکردنی پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی سكرتێری مهكتهبی سیاسی ڕایگهیاند:” من کابرایەکی سیاسیم نامەوێت لەسەر بابەتی ئەمنی قسە بکەم هەتا لەو کاتەدا لێرە نەبووم، وە ئەوە پەیوەندی بە ئاسایشەوە هەیە بەڵام دەبێت پەلە نەکرێت لە لێدوان هەتا ئەگەر بۆ نمونە بڵێم نەک بڵێم کۆمەڵی ئیسلامی بوە ئەگەر ئەندامێکی ئەو حیزبە دەستی هەبووبێت ئەوە ناکاتە ئەوەی بڵێین کۆمەل ئاگادارە، مەرج نیە کادیرێکی پارتی شتێکی کرد پارتی لێی ئاگادار بێت و لێی بەرپرس بێت”.