ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان : یەکێتی خۆی دەزانیت چ کارەساتێکی لەسەر بابەتی ساختەکاری خوڵقاندووە

بزوتنه‌وه‌ی گۆران ترسیان له‌ ساخته‌كارییه‌كانی یه‌كێتی له‌ هه‌لبژاردنه‌كانی كوردستان كه‌ جارێكی تر بۆ داپۆشینی شكست و داڕمانی خۆی په‌نای بۆ به‌رێته‌وه‌ ،هەڵبژاردنی ١٢ی مانگی ئایاری ڕابردووی پەرلەمانی عێراق زۆرترین تانەی لێدرا .

به‌ پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك” گۆران له‌ ترسی دوباره‌ بوونه‌وه‌ی ته‌زویره‌ ئابڕو به‌ره‌كه‌ی یه‌كێتی پەنای بۆ شارەزایانی بواری ئایتی و ئامار دەبات.

نەسرەدین مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان، ڕایگەیاند: ”یەکێتی ھەموو جارێک ھەوڵی ساختەکاری داوە، بەڵام یەکێتێ خەیاڵی خاوە ئەمجارە ھاوشێوەی ھەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی عێراق، ساخاتەکاری بکات“.

لای خۆیه‌وه‌ ئەمیر حاجی کەمال، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان گووتی: ”هەست دەکەم گفتوکۆیەکی ژێر بەژ ژێر و نھێنی و سەوداسەرییەک و ئاڵوگۆڕی ھەندێک بەڵێنیش بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنی پەرلەمان ھەیە، تا کار لەسەر دواخستنی ھەڵبژاردن بکرێ، دیارە دۆخەکە بۆ خۆیان بە باش نابینن، لەبەر ئەوە هەست دەکەم بابەتی نیشتمانی لای یەکێتی بووەتە بابەتێکی لاوەکی و نەبووەتە ئەولەویەت لە سیاسەتیاندا، لەگەڵ ئەوەشدا لە بەرژەوەندیی حزبەکەیان نابینن لەکاتی ئێستادا ھەڵبژاردن بکرێت، چونکە ئەگەر ھەیە زەرەری تێدا بکەن“.

ئەمیر حاجی کەمال گووتیشی: ”یەکێتی خۆی دەزانیت چ کارەساتێکی لەسەر بابەتی ساختەکاری خولقاندووە و ئەو دەنگە وەھمیەی کە دەستەبەریان کردووە، خۆیان و مەکتەبی سیاسییان دەزانن ئەو دەنگانەیان لە کوێ ھێناوە و لە کوێ دەستیان کەوتووە؟ دەشزانن ئەمجارەیان وەک جاری پێشوو نابێ، هەرچەندە ھەموو جارێکیش بە جۆرێک توانیویانە باری لاری خۆیان راست بکەنەوە، بەڵام باوەڕ ناکەم بتوانێت عەمەلییەکی سەرکەوتوو بکات، بەجۆری کە هاوکێشەی دەنگدان و رێژەی دەنگەکان ئاڵوگۆڕی تێدا بکرێ“.

هاوكات پێشترلاهور جه‌نگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی ۱٦ی ئۆكتۆبه‌ر فشاری خستووه‌ته‌ سه‌ر سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی و پێی راگه‌یاندوون” ”ئەوەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێمان کرا، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێمان ناکرێ“. بۆیە داوای کردووە کە هەرچییەکیان بۆ دەکرێت لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردن، بیکەن “.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكی تریشدا لاهور جه‌نگی بیانوی هێنابویه‌وه‌ بۆ دواخستنی هه‌ ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ ده‌بێته‌ هۆكاری تێكچوونی یه‌كریزی خه‌لكی كوردستان ،به‌ڵام عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان،وەڵامی لاهوور جەنگی دایەوە و گووتی:” یەکڕیزیی کوردستان بە هەڵبژاردن تێکناچێت، بەڵکوو ”بە خیانەت و خاکفرۆشی تێکدەچێت“.

Back to top button