مانگى ئاب مانگى چنينهوهى ده‌ستكه‌وت و سهروهرييهكانه
مانگی ئاب مانگی چنینه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وت سهروهرییهكانه ، به درێژای حه‌فتاو دوو ساڵ خه‌ڵكی كوردستان له مانگی ئابدا جۆش و خرۆشێكی پۆڵاین له ناخیدا چه‌كه‌ره‌ی كردووه و پارتی دیموكراتی كوردستانیش به دیدێكی نوێ و نه‌وه‌و قوربانی و سه‌روه‌ری زیاتر له پێناو ئامانجه ديموكراتى و نيشتيمانى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیدا به‌ختكردووه .
مانگی ئاب مانگی تاقه‌ت پروكێنه بۆ ناحه‌زانی ئه‌زموونی سیاسی له كوردستان و ئه‌وانه‌ی چاویان به سه‌روه‌ری و پیشكه‌وتنه‌كانی كوردستاندا هه‌ڵنایه‌ت ، مانگی ئاب دوو بۆنه‌ی گرنگی له خۆ گرتووه ، بۆنهیهكیان یادی له دایكبونی سه‌رۆك بارزانی یه كه جێگه‌ی ئومێد‌و خه‌ون و خولیای میڵهتێكی هه‌ڵگرتووه كه ئه‌ویش خه‌ونی سه‌ربه‌خۆییە بۆ كوردستان .
سه‌رۆك بارزانی ته‌مه‌نی ۷۲ ساڵه و په‌نجاو پێنج ساڵی پێشمه‌رگه ئاسا خۆنه‌ویستانه له پێناو كورد‌و كوردستاندا له به‌ره‌كانی جه‌نگ بووه و رۆڵی میحوه‌ری بینیووه ، سه‌رۆك بارزانی هێمای بونمانه ،سه‌رۆك بارزانی پێشمه‌رگه‌يه ڕۆحى له‌گه‌ڵ گه‌ل و دڵی له سهنگهرهكاندايه ، هه‌موومان له ئامێزی سه‌رۆك بارزانی دا ئاسووده‌ین ، ئه‌گه‌ر بارزانی نه‌بووایه هه‌موومان په‌ناهه‌نده ده‌بووین .
بۆنه‌كه‌ی تریش یادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ۱٦ی ئابی ۱۹٤٦ له دوای كۆتایی و نه‌مانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م ، له‌سه‌ر ده‌ستی باوكی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌ی كورد ( مسته‌فا بارزانی ) دامه‌زرا ، ئیستا ته‌مه‌نی ئه‌م حزبه ۷۲ ساڵه ، له‌كاتێكدا حزبی هاوته‌مه‌ن و هاوخه‌باتی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانیش به‌كه‌می ماون له ژیاندا .
هێزی مانه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان دووفاكتهره ، فاكتهریكیان ئیراده‌و متمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه به فه‌لسه‌فه‌و هزرى ریبازی بارزانی نه‌مر ، فاكتهرهكهی تریش ئه‌وه‌یه كه پارتی زه‌روره‌تی مێژووی و هه‌ڵگری دروشم و ریبازی نوێیه له‌گه‌ڵ هاوكێشه‌و لێكه‌وته سیاسییه‌كاندا واقیع و دووربین بووه ، به‌عه‌قڵ و زانستی هاوچه‌رخیانه سیاسه‌تی كردووه ، نه‌ك به سۆز‌و ده‌مارگيرى ، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی ڕیبازی مسته‌فا بارزانى هه‌نگاو ده‌نێت ، ڕیبازی بارزانیش خاوه‌نی فه‌لسه‌فه‌و حكمه‌ت و داناییه بۆ ژیان و بۆ سیاسه‌ت .