كه‌ركوك له دوای خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ده‌بێته شارێكی خوێناوی عێراق

دوای خیانەتی باڵی ناپاکەکانی گروپی١٦ی ئۆکتۆبەرو ڕاده‌ستكردنی كه‌ركوك به میلیشیاكانی حەشدی شەعبی چەندین پێشێلکاریی و دزی و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان و ته‌قینه‌وه‌ى تیرۆریستی و ڕفاندن بوونه‌ته دیارده‌ی رۆژانە لە ناوچە کوردییەکاندا ، دانیشتوانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ناخۆشترین ڕۆژەکانیان به‌ڕیده‌كه‌ن و چاوه‌ڕێن سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد و هێزی پیشمه‌رگه‌ی كوردستان دەربازیان بكات له‌و دۆخه خراپه‌ی كه به‌هۆی ڕێكه‌وتنی گروپی ۱٦ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تێیكه‌وتوون .
د. محه‌مه‌د خورشید، به‌رپرسی لقی سێی كه‌ركووكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: “به‌داخه‌وه دواى خیانه‌تی ۱٦ی ئۆكتۆبه‌رى ساڵی ڕابردوو، بارودۆخى ئه‌منیى كه‌ركووك زۆر خراپ بووه، ڕۆژانه چه‌ندین جۆر تاوانى تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، جگه له‌و تاوانه تیرۆریستییانه‌ى كه له‌لایه‌ن گرووپه تیرۆریستییه‌كان به‌تایبه‌ت له باشوورى كه‌ركووك و ناوه‌ندى كه‌ركووك بۆ قه‌زاى دووبز و هه‌روه‌ها هه‌ر له ناوه‌ندى كه‌ركووكه‌وه بۆ قه‌زاى حه‌ویجه و داقووق ئه‌نجام ده‌درێن، هه‌روه‌ها له‌ناو شاریش به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام تاوانی ڕێكخراوى وه‌ك هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان و ڕفاندن و كوشتن و دزیكردن زیادیان كردووه ”.
به‌رپرسی لقی سێی كه‌ركووكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاشیگه‌یاند: “كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانیش له قه‌زا و ناحیه‌كانى سنوورى كه‌ركووك به‌رده‌وامن، له قه‌زاى حه‌ویجه به هه‌موو ناحیه‌كانىەوە كه بریتین له” عه‌باسییه و زاب و ریاز و ڕه‌شاد و مولته‌قا” كرده‌وه‌ى تیرۆریستى هەن، هه‌روه‌ها له قه‌زاى داقووقیش به‌تایبه‌ت له سنوورى گونده كوردنشینه‌كان هەمان حالیان هەیە”.
به پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕكـ ” هه‌موو ده‌سه‌ڵاته ئه‌منییه‌كان له حه‌شدی شه‌عبی دا چڕكراوه‌ته‌وه و میلیشیاكانی سوپای به‌دریش محه‌مه‌د مه‌هدی به‌یاتی سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات، زیاتر ئه‌وان له‌پشت ئاڵۆزییه‌كانى ناو شارى كه‌ركووكه‌وەن”.
یۆنامی له راپۆرتێكیدا باس له توندوتیژی ڕوبه‌روبونه‌وه چه‌كدارییه‌كانی كه‌ركوك له مانگی ته‌مموزدا ده‌كات كه به هۆیه‌وه ۷۱ كه‌س كوژراون و ۸۲ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوونه، ئه‌و ئاماره هێزه‌كانی پۆلیس ناگرێته‌وه.
ڕاپۆرته‌كه‌ی یونامی باس له پارێزگاكانی عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت :” پارێزگاى به‌غدا خوێناوی‌ترین شارى عێراق بووه وپاشان كه‌ركووك به دووه‌م خوێناوی‌ترین شارى عێراق دانراوه”
جگه له‌وه‌ی به هۆی ڕووداوه‌كانی ۱٦ی ئۆكتۆبه‌رەوە پرۆسه‌ی ته‌عریب له سنووری كه‌ركووك ده‌ستی پێ كردووه و به‌رده‌وام عه‌ره‌ب هاورده‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ن و كورده‌كانیش له گونده‌كان ده‌رده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی نفووزی عه‌ره‌ب له ناوچه‌كه زیاد بێت و كوردیش كه‌م بكات.