كه‌ركوك ڕوانگه‌ى عێراقی بۆ ئازادییه ڕۆژنامه‌وانییه‌كان داوای لابردنی ڕاكان جبوورى ده‌كات
ڕوانگه‌ى عێراقی بۆ ئازادییه ڕۆژنامه‌وانییه‌كان له سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسانى عێراق، داوا له عه‌بادی ده‌كات، پارێزگاره سهپێندراوهكهى كه‌ركووك، له پۆسته‌كه‌ى لا بدات.
له راگه‌یه‌نراوێكدا سه‌عد ناجى، په‌یامنێری ته‌له‌فزیۆنى “كه‌ركووك ئه‌لئان” و ڕادیۆى “نه‌وا” به ڕوانگه‌ى عێراقی بۆ ئازادییه ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی ڕایگه‌یاندووه ” به نووسراوى فه‌رمى ژماره ۲۵ له ۲۳ی ۷ی ۲۰۱۸ ڕاكان جبوورى، پارێزگارى به زۆر سه‌پێندراوى كه‌ركووك، بۆ فه‌رمانده‌یی دووى ده‌زگاى دژه تیرۆر، تێیدا داواى كردووه، ڕێكارى ئه‌منی به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵێك له ڕۆژنامه‌نووسانى كورد و عه‌ره‌ب و توركمان بگیرێته‌به‌ر و تۆمه‌تبارایان ده‌كات كه ڕای گشتی یان وروژاندووه.
له نوسراوه‌كه‌ی پارێزگای سه‌پێنراوی كه‌ركوك بۆ ده‌زگای دژه تیرۆری عێراقی ناوی هه‌ریه‌ك له سه‌عد ناجی جبوورى، به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى كه‌ناڵى “كه‌ركووك ئه‌لئان” و فیراس حه‌مدانى، سه‌رۆكى ده‌زگاى گه‌لانى میدیایی و سه‌رنووسه‌رى ڕۆژنامه‌ى جمهوورى له كه‌ركووك، عه‌لى عه‌ره‌فه، چالاكى مه‌ده‌نى، دكتۆر قه‌یس ڕهزوانى، سه‌رۆكى ڕێكخراوى كتاب و عه‌لى غه‌دیر، چالاك و سیاسه‌توان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كى دیكه هه‌یه.
لای خۆیه‌وه ڕوانگه‌ى عێراقی بۆ ئازادییه ڕۆژنامه‌وانییه‌كان له سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسانى عێراق داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆككۆماری عێراق كه “ماوه‌ی سهرۆكایهتیهكانیان ته‌واو بووه ” و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تى و نێوخۆیی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات، ڕێكارى پێویست بۆ پاراستنى گیانى ڕۆژنامه‌نووسان له هه‌ڕه‌شه‌كانى پارێزگارى كه‌ركووك، بگرنه‌به‌ر.