په‌كه‌كه كوژرانی زه‌كی شنگالی پشت‌راست كرده‌وه
پارتی كرێكارانی كوردستان كوژرانی زه‌كی شنگالی به فرۆكه‌كانی توركیا له ناوچه‌ی سنوری شنگالیان پشت‌راست كرده‌وه، میدیایی فه‌رمی توركیاش پێشتر كوژرانی زه‌كی شنگالی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی كه‌جه‌كه‌ی سه‌ر به په‌كه‌كه‌یان راگه‌یاندبوو، دوای میدیای توركیا په‌كه‌كه پشتراستی كردووه”.
میدیایی فه‌رمی په‌كه‌كه به پشت به‌ستن به راگه‌یاندراوێكی كوردیناسیۆنی جڤاكی ئێزیدیی سه‌ر به په‌كه‌كه ئاشكراكردووه”لە ھێرشی ئاسمانی دوێنێی توركیا بۆسەر گەلیی شیلۆی شەنگال، مام زەکی شەنگالی، ئەندامی کۆردیناسیۆنی جڤاکی ئێزدی شەهید بووە، هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه”15ی ئابی 2018، ئیسماعیل ئوزدەن، ناسراو بە مام زەکی شەنگالی، ئەندامی کۆردیناسیۆنی جڤاکی ئێزدی، کاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆ لەکاتی گەڕانەوە لە رێوڕەسمی یادکردنەوەی قوربانیانی کۆمەڵکوژیی گوندی کۆچۆ، کرایە ئامانجی هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی توركیا، لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا”.
شایانی باسه” زه‌كى شنگالى له‌دايكبووى 1952ى شارى باتمانى باكوورى كوردستانه و له ريزه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستاندا چه‌ندين به‌رپرسيارێتى هه‌بووه. به گوێره‌ى زانيارى ئاژانسه‌كه، زه‌كى شنگالى يه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ى له لايه‌ن توركياوه داواكراو بووه و ناوى له ليستى سوورى سوپاى توركيادا بووه.