محەمەدی حاجی مەحمود: مێژوو ڕۆڵی بارزانی له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌رگری تۆمارده‌كات, وه پارتی مێژوویه‌کی پرشنگداری ھه‌یه.
به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی پیرۆزبای خۆی و حزبه‌كه‌ی له ساڵڕۆژی له دایك بوونی سه‌رك بارزانی و دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان, محەمەدی حاجی مەحمود لە پەیامێكدا بۆ سەرۆك بارزانی و پارتی باس لە ڕۆڵی سەرۆك دەكات لە سەنگەرەكانی پێشەوەی بەرگریی پێشمەرگە دەكات و رایدەگەیەنێ لاپه‌ره‌کانی مێژوو به‌شانازییه‌وه سه‌روه‌رییه‌کانی تۆمار ده‌که‌ن.
ووئەمڕۆ پێنجشەممە محەمەدی حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان لە ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆك مەسعود بارزانی كرد.
لە پەیامەكەی سكرتێری حزبی سۆسیالستدا به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی پارتی، پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سەرۆك بارزانی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی كراوە، تێیدا هاتووە “هیوادارین پارته خه‌باتگێڕه‌که‌تان ھه‌رده‌م له پێشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتندا بێت له‌پێناو پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌له‌که‌ماندا”.
محەمەدی حاجی مەحمود لە پەیامەكەدا دەڵێ “پارتی دیموکراتی کوردستان مێژوویه‌کی پرشنگداری ھه‌یه له خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌ماندا و به‌درێژایی مێژووی دامه‌زراندنی تا ئێستە ڕۆڵی به‌رچاوی ھه‌بووه له قۆناخه جیاوازه‌کاندا بۆ گه‌یشتن به‌مافه‌کانی گه‌لی کوردستان و له‌و پێناوه‌شدا شه‌ھید و قوربانی زۆری داوه”.
سكرتێری حزبی سۆسیالست ھه‌روه‌ھا نووسیویەتی “ڕۆڵی به‌رێز کاک مه‌سعود بارزانی وه‌ک تێکۆشه‌ر و پێشمه‌رگه و سه‌رکرده‌یه‌ک له به‌شداری خه‌باتی پرشگنداری گه‌له‌که‌مانتان و ئاماده‌یی له سه‌نگه‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی به‌رگریدا جێگای ڕێزه و نموونه‌یه‌کی به‌رزی وه‌فاداری و دڵسۆزییه بۆ گه‌لی کوردستان و لاپه‌ره‌کانی مێژوو به‌شانازییه‌وه سه‌روه‌رییه‌کانی تۆمار ده‌که‌ن. یادی دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان له ھه‌لومه‌رجێکی گرنگ و چاره‌نووساز دایه، پێویسته ھه‌وڵه‌کان یه‌ک بخرێن بۆ مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ ھه‌موو پێشھاته‌کان”.
هەروەها دەڵێ “دڵنیام پارتی دیموکراتی کوردستان وه‌ک ھێزێکی گرنگ له ئاست ئه‌م بارودۆخه‌دا به گیانی لێپرسراوانه مامه‌ڵه ده‌کات بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌کان و گه‌یاندنی وڵاته‌که‌مان به که‌نارێکی ھێمن و ئارام و خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵکی کوردستان”.