سه‌رۆك بارزانی: ته‌واوی ده‌ستكه‌وته‌كان له‌و كاتانه‌وه به‌ده‌ستهاتوون كه به یه‌كه‌وه بووین
سه‌رۆك بارزانی، له رێوڕه‌سمی 72ه‌مین ساڵیادی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ولێر، رایگه‌یاند، پارتی زیاتر وه‌كو بزووتنه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ركه‌وتووه، ئه‌گه‌رچی پارتی به ته‌مه‌ن پیره، به‌ڵام به كردار گه‌نجه.
سه‌رۆك بارزانی له وتاره‌كه‌یدا دووپاتی كرده‌وه، پارتی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له دوای جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م، نه‌یهێشت گه‌لی كورد بێ ئومێد بێت، تا له ساڵی 1961 و به سه‌ركردایه‌تی بارزانی نه‌مر و هه‌ڤاڵه‌كانی، شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوولیان به‌رپا كرد.
له باره‌ی شۆڕشی ئه‌یلوولیش، روونی كرده‌وه، ته‌واوی جووڵانه‌وه و شۆڕشه‌كان له ژێر یه‌ك ئاڵا و یه‌ك سه‌ركرده كۆبوونه‌وه و ده‌ستیان به خه‌بات كرد.
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، شۆڕشه‌كه هیچ كاتێك په‌نای نه‌بردووه‌ته‌به‌ر هه‌نگاوی هاوشێوه‌ی دوژمنان و له ژێر رێنمایی بارزانی نه‌مر له‌سه‌رپه‌یامێك به‌رده‌وام بووه، كه شه‌ڕی كورد له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه شه‌ڕه له‌گه‌ڵ رژێمێكی سته‌مكار و شه‌ڕی دوو نه‌ته‌وه نییه و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌وڵێك بۆ داگیركردنه‌وه‌ی كوردستان هه‌بوو.
سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌ك به خۆیدا بچێته‌وه و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵداته‌وه، پارتیش ده‌ستی هاوكاری و برایه‌تی بۆ هه‌موو لایه‌ك درێژ ده‌كات، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، ته‌واوی ده‌ستكه‌وته‌كان له‌و كاتانه‌وه به‌ده‌ستهاتوون كه به یه‌كه‌وه بوونه.
سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئێستا و دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پارتی و یه‌كێتی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجامێكی باش بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ بكه‌ن، هیوای خواست لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی پێكه‌وه بن و گوتی: “ئه‌وه پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ستیاره”.
له باره‌ی ره‌وشی ناوخۆش رایگه‌یاند، هه‌مووان گله‌ییان هه‌یه و ده‌بێت چاكسازی بكرێت و هه‌نگاوی گه‌وره بهاوێژرێت و ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی بكرێت و حكوومه‌تێكی به‌هێز به پشتیوانی هه‌موو لایه‌ك چاكسازی بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له جیاتی ئه‌وه‌ی بیر له دواخستنی هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه، باشتره بیر له هه‌ڵبژاردنێكی باش بكرێته‌وه، هه‌رچی میكانیزمه بگیرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد بكرێت.
دووپاتیشی كرده‌وه، وه‌كو پارتی به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردندا نیین.
سه‌رۆك بارزانی سوپای هێزی پێشمه‌رگه كوردستانیشی كرد و رایگه‌یاند، له رۆژانێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا داستانی گه‌وره‌یان تۆمار كرد و چه‌ندان فیرقه و هێزیان تێك‌شكاند و گوتی: “جارێكی دیكه ده‌ڵێین هه‌رگیز خۆناچه‌مێنین”.