لیسته‌كه‌ی شاسوار به‌ 10 ملیۆن له‌ لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌ غه‌رامه‌كرا

 

دوای ئه‌وه‌ی كۆمسیۆن چه‌ند پێشێكاریه‌كی له‌ لایه‌ن لیسته‌كه‌ی شاسوار (نه‌وه‌ی نوێ‌ ) تۆماركرد, ئه‌مرۆ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لیستی نه‌وه‌ی نوێ، كه‌ له‌لایه‌ن شاسوار عه‌بدولواحیده‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، به‌بڕی 10 ملیۆن دیناریان پێبژار “غه‌رامه‌” كردووه.

كۆمسیۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كاندیدێكی پارتی دیموكراتی كوردستانیش بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ بڕی 1 ملیۆن دیناریان غه‌رامه‌ كردووه‌.

وه‌ك له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه‌، غه‌رامه‌كه‌ به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی ئه‌و لیست و كه‌سانه‌یه‌‌ به یاسا و رێسا و‌ رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن‌. كۆمسیۆن داواشی له‌ سه‌رجه‌م لیست و كاندیدان كردووه‌، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن بن، به‌رله‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ بچن، كه‌ بڕیاره‌ له‌ 30ی ئه‌یلولی داهاتوو به‌ڕێوه‌ بچێت.

Back to top button