هەواڵێكی خۆش لەبارەی پارەوە

خواكوڕك
 
غەریب مستەفا ئەندامی لێژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند ،دوای چاوەڕوانی زۆر و بۆ ماوەی سێ‌ ساڵ ئەمڕۆ پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتە هەرێمی كوردستان و هەفتەی داهاتوو بەسەر جوتیاران دابەش دەكرێت.
 
ئەو ئەندام پەرلمانەی كوردستان بە ماڵپەری وشە وتووە، ئەمڕۆ پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتە هەرێمی كوردستان و دوای دابەش كردنی بەسەر بانكەكانی شارەكان لە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی ئەم پارەیە دەكرێت بە فەرمی “.
 
هەروەها دەلێت ماوەی سێ‌ ڕۆژە چاودێرین بەسەر شێوازی هاتنی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێیان ڕاگەیاندین كە پارەكە وا بار دەكرێت بۆ بانكی كوردستان و دوای دابەش كردنی بەسەر بانكەكانی تر دەست دەكرێت بە دابەشكردنی “.
ئەم ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات كە ئەم پارەیە بۆ گەنمی جوتیاران هاتوە نیوەی مافی جووتیارانە، بۆ ساڵەکانی 2015 و 2016 بە بێ‌ جیاوازی دەدرێت بەسەرجەم جوتیاران .
شایانی باسە ماوەی سێ‌ ساڵی جوتیاران گەنم دەدەن بە سایلۆكان و حكوومەتی هەرێمی کوردستانیش، ئەم گەنمە هەناردەی حكوومەتی ناوەندی ئەكات لەبەرامبەریشدا حكوومەتی بەغدا پاداشتی جوتیاران دابەش دەكات بەڵام ماوەی سێ‌ ساڵی ئەم پارەیە نەهاتوە بۆ هەرێمی كوردستان ئەو بەشەی كە ئێستاش هاتوە بۆ دووساڵە و نیوەی بڕی ئەو پارەیە کە حکوومەت قەرزداری جووتیارانە.
Back to top button