هاوپەیمانییەكەی عەبادی هەڵدەوەشێتەوە, تهنها پێنج كورسی لهگهڵ عهبادی دهمێنن
لهگهڵ ئهوهی تا ئێستا لیسته براوهكانی عێراق له ههوڵی پێكهێنانی گهورهترین هاوپهیمانین تا بتوانن حكومهتی داهاتووی عێراق پێك بهێنن بهڵام پێچهوانهی ههموو پێشبینیهكان, ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرچاوەیەكی سیاسیی ئاگەدار لە بەغداوە ئاشكرای كرد لیستی هاوپەیمانی (ئەلنەسر)ی حەیدەرعەبادی بەرەو هەڵوەشانەوە دەچێت، بەشێوەیەك تەنها پێنج كورسی لە پەرلەمانی نوێدا بۆ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی ماوەبەسەرچووی عێراق دەمێنێتەوە.
میدیاكانی عێراق لە زاری سەرچاوەی ئاگادارەوە رایانگەیاندووە كە هەریەك لە كوتلەكانی (بەیاریق ئەلخەیر) و (فەزیڵە) و (عەتا) و (موستەقلین) لە هاوپەیمانیی نەسر جیادەبنەوە. ئەمەش بەهۆی سووربوونی حەیدەر عەبادی لەسەر وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیران لەلایەن خودی خۆیەوە، بەبێ گوێدان و ڕێگەدان بەهیچ وتوێژ و لێكتێگەیشتنێك لەنێوان كوتلەكانی نێو هاوپەیمانییەكەی لەبارەی بابەتی خۆكاندیدكردنەوەی.
بەم شێوەیە چاوەڕوان دەكرێ لەدوای جیابوونەوەی ئەم پێكهاتانە لە هاوپەیمانی نەسر، حەیدەر عەبادی خۆی و پێنج پەرلەمانتار بەتەنها بمێننەوە، كە بریتیین لە ئاراس حەبیب، عەلا سوكەر، نەدا شاكر جەودەت و پەرلەمانتارێكی تر.
هاوپەیمانی نەسری عەبادی 43 كورسی لە هەڵبژاردنەكانی رابردووی پەرلەمانی عێراق بەدەست هێناوە، لە دوای هاوپەیمانی سائیرون و هاوپەیمانی فەتح، براوەی سێیەمی هەڵبژاردنەكانە.