چۆن بتوانین بهشێوهیهكی تهندروست بخهوین.؟ زۆر گرنگه بیخوێنهوه.
خەو نزیكەی یەك لە سێی ژیانی تاك پێكدەهێنێت، بەپێی قۆناغەكانی ژیان مرۆڤ پێویستی زیاتری بە خەوێكی ئارام دەبێتو ئەم ڕێنماییانە هۆكاری خەوێكی تەندروستن.”
1. جێگەی خەو تەنها بۆ خەو و سێكسە، بۆیە تەنها كاتێك بچۆرە سەر جێگە بە مەبەستی یەكێك لەو دووانە، یاخود هەردووكیان.
2. ئەگەر خەوت نەهات لە جێگەدا مەمێنەرەوە، بەڵكو خۆت بە خوێندنەوە یان شتێكی ترەوە خەریك بكە، یان لەسەر پشت پاڵكەوە تا خەو دەتباتەوە.
3. لەسەر دەم مەنوو، چونكە لە ڕووی زانستییەوە زیانی هەیە.
4. وەرزش بۆ هەمووان گرنگەو ئەوانەی وەرزش دەكەن باشتر دەنوون لە كەسانی تر، بەڵام نەك وەرزشێك پێش نووستن، بەڵكو چەند كاتژمێرێك پێش نووستن.
5. پلەی گەرمی ژووری نووستن كاریگەریی هەیە لەسەر نووستن، وا باشە ژوورەكەت زۆر گەرم نەبێت و زۆریش سارد نەبێت، چونكە گەرمی زۆر خەوەكەت پچڕ پچڕ دەكات و ساردی زۆریش ئازاری ماسولكەكانت دەدات.
6. وا باشترە ژووری نووستن ڕووناكی نەبێت، ئەگەر هەشبوو ڕووەو چاوی كەسی نوستوو نەبێت.
7. نەكێشانی جگەرە، چونكە دەبێتە هۆی خەوی پچڕ پچڕ.
8. نەخواردنەوەی قاوەو چاو نیسكافە پێش نووستن.
9. پاكوخاوێنی جەستەیی لەماوەی كاتژمێرێك یان دوو كاتژمێر پێش نووستن هاوكاریت دەكات بۆ خەوێكی باشتر.