ئهمریكا گهر توركیا ئهم كاره نهكات سزای زیاتری دهدهین.
له بارهی سزاكانی بۆ سهر توركیا وەزیری گەنجینەی ئەمریكا هۆشداری بە توركیا دا لەوەی ئەگەر بێت و قەشەكە ئازاد نەكات، ڕووبەڕووی سەپاندنی زیاتری سزاكان دەبێتەوە.”
تاكو ئێستا سزاكانی ئەمریكا بۆ توركیا زیاتر لایەنی ئابوری گرتۆتەوە، هۆكارەكەشی زیاتر بۆ پرسی دەستگیركردنی قەشەكە دەگەڕێتەوە كە ئێستا واشنتۆن لەهەوڵی ئەوەدایە ئەنقەرە رازی بكات بە ئازادكردنی.
لەمبارەیەوە (ستیڤ منوشین) وەزیری گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاندووە، توركیا زیانی زۆر دەكات ئەگەر بێت و قەشە (ئاندرۆ برۆنسۆن) ئازاد نەكات، كە نزیكەی دوو ساڵە دەستگیركراوە، توركیا ناوبراو تۆمەتبار دەكات بەهەماهەنگی كردن لەگەڵ گەریلاكانی پەكەكە، بەڵام ناوبراو ئەوە رەتدەكاتەوە.