كه‌ركوك دابه‌شكردنی زه‌وی مامۆستایانی خوێندنی به‌شی كوردی ناگرێته‌وه
دوای ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی گروپی خیانه‌تكاری ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر له كه‌ركووك درووستیان كردوسنوری ناوچه‌كانی ماده‌ی ١٤٠ یان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراق و ئێرانییه‌كان كردوو و سه‌ره‌نجام بووه هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
به پێی زانیارییه‌كان له سنوری ناوچه‌ی چیمه‌ن سه‌ر ڕێگای نێوان كه‌ركوك – سلێمانی دابەشكردنی زەوی بەسەر مامۆستایانی بەشەكانی خوێندنی عەرەبی و توركمانی ده‌ستی پێكردووه،به‌ڵام مامۆستایانی به‌شی خویندنی كوردی ناگرێته‌وه .
دوێنێ پێنجشەممە ۱٦ی۸ی۲۰۱۸، حەسیبە عەبدوڵا، بەرپرسی لقی كەركووكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، ڕایگەیاند: “ئێمە بەدواداچوونمان بۆ ئەو بابەتە كردووە و پێمان باش نییە كە دابەشكردنی زەوی مامۆستایانی بەشی خوێندنی عەرەبی بگرێتەوە و ئەوانەی بەشی خوێندنی كوردی نەگرێتەوە و مامۆستایانی عەرەب و توركمان بێن لە سنووری قەرەهەنجیر زەوی وەربگرن، ئەوا جۆرێكیترە لە بە عەرەبكردنەوەی كەركووك و ئێمە هەڵوێستمان دەبێت”.
بەرپرسی لقی كەركووكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان گوتیشی: “پێشتر ئێمە كە سەردانی د. نەجمەدین كەریممان دەكرد، ئەوكاتە بەڵێنی ئەوەی پێ داین ۵۰ دۆنم زەوی لەسەر ڕێگای كەركووك-سلێمانی دابین بكرێت و پاشان بەسەر مامۆستایانی بەشی خوێندنی كوردیدا دابەش بكرێت، بەڵام ئیتر دۆخە گۆڕا و زەوییەكان وەرنەگیران و ئێستاش بۆمان ڕوون نەبووەتەوە بەتەواوەتی ئەو زەوییەی كە بڕیار بوو بە مامۆستایانی خوێندنی كوردی بدرێت، هەمان ئەو زەوییەیە کە ئێستا بەسەر مامۆستایانی خوێندنی عەرەبی دابەش دەكرێت یاخود شوێنی ترە”.
له دوای خیانه‌تی ۱٦ی ئۆكتۆبه‌رەوە پرۆسه‌ی ته‌عریب له سنووری كه‌ركووك ده‌ستی پێ كردووه و به‌رده‌وام عه‌ره‌ب هاورده‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ن و كورده‌كانیش له گونده‌كان ده‌رده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی نفووزی عه‌ره‌ب له ناوچه‌كه زیاد بێت و كوردیش كه‌م بكات.