خۆ ناچەمێنین

یاد سرێشمەیی

 

فەلسەفەی خۆ ناچەمێنین لە نێو گوتاری سیاسی پارتی تەنها دەستەواژەیەک نیە، بووبێتە وێردی سەر زمانی ئێمەومانان ، یان بووبێتە وشەیەک بۆ ڕازاندنەوەی گوتارو کۆمێنتی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، هێندەی پاشخان و باوەڕی پشت وشەکە گەورەو بەهێزە، گۆکردنێکی سادەییانەی وشەکە گرنگ و گەورە نیە، تەنانەت وەک وشە هاو ئاستە لەگەڵ زۆرێک لە وشەی دیکە کە ڕامانی گەورەیان هەڵگرتووە.

خۆناچەمێنین، ئەگەر بە وشە تازە هاتبێتە نێو ئەدەبیاتی سیاسی پارتی، ئەوا وەک ڕامان لەسەرەتای دروست بوونی پارتیەوە لەهەموو قۆناغەکان بەشێک بووە لەخەباتی سیاسی و چەکداری پارتی تا بە ئەمڕۆش دەگات، پارتی بە بڕوای خۆنەچەماندن، بەرسینگ بە نەیارانی دۆزی ڕەوایی گەلەکەمان دەگرێت، دەچێتە نێو گفتوگۆیی سیاسی.

لە پەیام و گوتارە سیاسەکانی پارتی لە ماوەی ڕابردوو بەچەند بارەیی دەستەواژەی (خۆنەچەمێنن ـ خۆناچەمێنین) دەخوێنینەوە یانژی دەبیستین، ئەگەر قوڵبینەوە لە فەلسەفەی ڕێبازی بارزانی و پارتی کۆی سیاسەت و بەرنامەی کاری رابردوو و ئێستاو داهاتووی پارتی کە لە خزمەتی دۆزێکی ڕەوا خراوەتە گەڕ لە چوارچێوەی ئەو دەستەواژەیە  کورتدەکرێتەوە (خۆناچەمێنین)، پەیامێکی ۷۲ ساڵەی هەڵگرتووە.

خۆنەچەمێنن، فۆڕمەلەکردنی باوەڕێکی سیاسی و نەتەوەیی بوو کە لەکات و شوێنێکدا گوترا، پێویست بوو بگوترێت تا ئەوانەی لەسەر لاواز بوونی باوەڕی نەتەوەی تاکی کوردی پارتی گرەویان دەکرد، تێبگەن، هەلگرانی باوەڕی خۆناچەمێنین باوەڕیان لە سەرچاوەیەکەوە وەرگرتووە کە مردن هەڵدەبژێرن، بەڵام ژێر دەستەیی قبولناکەن، هەڵبەت ئامانجی خۆی پێکا، سنورێکی کێشا و پەیامێکی پێگەیاندن کە هێزو و میدیای هەموو دونیا بێنن ناتوانن باوەڕی خۆنەچەمێنن لە پێناو نیشتمان لە دەروونی پارتی باوەڕان دەربێنن. بۆیە خۆناچەمێنین.

 

Back to top button