ھێنری کسینجەر چی وت ؟ئەمرۆ چی روو دەدات؟سبەی چۆن دەبێت؟
ئێران گەورەترین قەیران جەنگی دوای داعش دەبێت و ھەمووانیش ناچار دەکات ئەو جەنگەی لەگەڵ بکەن، یان بە ناڕاستەوخۆیی پشگیری ئەو لایەنانە بن کە رووبەرووی ئێران دەبنەوە، چونکە دوای کۆتای ھاتن بە داعش ئیدی تاکە براوەی جەنگەکە ئێران دەبێت کۆمارە ئیسلامیەکەشی دەبێتە خاوەنی ئەو خیلافەتەی کە ئەبوبەکر بەغدادی جاڕی جیھادی بۆ دا سنوری وڵاتانی بۆ سڕیەوە .
ھێنری كیسنجه‌ر گه‌وره ئەندازیار دیپلۆماسیەت و وەزیری پێشووتری ئه‌مریكا و سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی ریچارد نیكسۆن،لە ساڵی ٢٠١٦ لە -رۆژنامەی ئەلگماینەر-ی ئەڵمانی ھۆشداری دا بە جیھان، كه ئێران ده‌بێته بەرجەستەترین هێزی جێگره‌وه‌ی داعش له ناوچه‌كه‌دا ھەژموونی دەگاتە ئەو جەگرافیایەی لە ھەزاران ساڵە ئیمپراتوریەتەکان بۆ جه‌نگ”.
ھاوکات ئاماژەی دا بەوەی کە رۆژێک دێیت کۆماری ئیسلامی ئێران رابەرایەتی کشوەرێک دەگریتە دەست کە لە چەندەھا دەوڵەت و پایتەخت و نەتەوە و زمان پێک دێیت، ئەو پێی وایە ئه‌وه‌ی له سیاسه‌ت باوه، ئه‌وه‌یه كه دوژمنی دوژمنه‌كه‌ت ده‌بێته دۆستت، به‌ڵام له حاڵه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا، دوژمنی دوژمنه‌كه‌ت هه‌ر دوژمنته.
كیسنجه‌ر باوه‌ری وایه، شه‌ڕ ده‌بوو بكرێت و كۆتایی پێ بێت، به‌ڵام له‌ناوبردنی داعش خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران ده‌كات له ناوچه‌كه‌دا، چونكه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست شوێن هه‌ژموونی ئێرانه.
ئەو دیپلۆماتکارە پیرەی جیھان – ساڵێك له‌مه‌و به‌ر لە -رۆژ نامەی ئەلمونیتەر -ئاماژەی دا بەوەی جیھان رووبەرووی قەیرانی مەزنتر دەبێتەوە و داعش دەبێتە مێژوو له گه‌رمه‌ی تێكشكاندنی داعشدا، هێنری كیسنجه‌ر، كه پێشبینییه‌كانی له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا جێگای تێرامان و سەرسوڕمانە، زۆر ڕاشکاوانە گووتی ئه‌گه‌ر كۆتایی به داعش بێت، مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه، ئێران وه‌ك زلهێزی ناوچه‌كه ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه ئازادكراوه‌كانی دوای داعش دابگرێت و ھەژموون کولتوری سیاسی و مەزھەبی قه‌ڵه‌مره‌ویی سەربازی خۆی فراوانتر بكات ھەوڵی کونتروڵکردنی جیوسیاسی بەشێکی گرنگی جیھان بدات .
سەرچاوە
ئەلمۆنیتەر
ئەلگماینەر