ریال مه‌درید له دواساته‌كان نزیكه له واژۆكردنی دوو گرێبه‌ستی گه‌وره.

به پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌كی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید، فلۆرێنتینۆ پێرێز له دوایین ساتی داخستنی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان 2 یاریزان ده‌كاته سووپرایز بۆ هانده‌رانی یانه‌كه‌ی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی.”
پاش شكسته گه‌وره‌كه‌ی ریال مه‌درید له جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا پێرێز ترسی لێ نیشتووه و ده‌یه‌وێ تیپه‌كه‌ی به‌هێز بكات، له‌و باره‌وه پێگه‌ی ماركا ئاشكرای كردووه.” كه یانه‌ی ریال مه‌درید گه‌یشتۆته گفتووگۆی كۆتایی له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی دوو یاریزان، یه‌كێكیان تیاگۆ ئالكانتارای ناوه‌راستكاری بایرن میونشنه و دووه‌میان رۆدریگۆ مۆرینۆی هێرشبه‌ری ڤالێنسیایه.
به پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ئۆفه‌رێكی فه‌رمی به 50 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌شی بایرن میونشن كردووه بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له ئالكانتارا، به‌ڵام یانه باڤارییه‌كه ئه‌م ئۆفه‌ره‌ی ره‌ت كردۆته‌وه و نزیكه له‌وه‌ی به 60 ملیۆن یۆرۆ رێككه‌وتنه‌كه واژۆ بكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، هێما بۆ ئه‌وه كراوه كه ڤالێنسیا ئۆفه‌رێكی 60 ملیۆن یۆرۆی بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له رۆدریگۆ مۆرینهۆ پێگه‌یشتووه، به‌ڵام ڤالێنسیا ئۆفه‌ره‌كه‌ی ره‌ت كردۆته‌وه و نزیكن له‌وه‌ی به 70 ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی ته‌واو بكه‌ن.