به‌وێنه‌…%90 كاره‌كانی پردی هه‌ولێر-پردێ كۆتایپێهات.

پاش ئه‌وه‌ی بڕیاردرا به‌ كردنه‌وه‌ی رێگای هه‌ولێڕ-پردێ، به‌شێكی زۆر له‌ كاره‌كانی چاككردنه‌وه‌ی پرده‌كه‌ ته‌واوو بووه‌ و بڕیاره‌ وایه‌ له‌ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 19ی8ی2018 رێگاكه‌ بكرێته‌وه‌.”

به‌پێی زانیارییه‌كان و ئه‌و وێنانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، کارکردن له‌ پرده‌كه‌ گەیشتووه‌تە قۆناخی کۆتایی و بڕیارە رۆژی یەکشەمە رێگه‌كه‌ بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان بكرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی هه‌ردوو لایه‌نی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراقی گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایه‌ به‌ رووی هاووڵاتیاندا.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” پاش خیانه‌ته‌ گه‌وره‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ باڵێكی خیانه‌تكاری نێو یه‌كێتی ئه‌نجامیان دا، كه‌ركوك و به‌شیكی زۆر له‌ ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 فرۆشرا، سه‌ر ئه‌نجام له‌ پردێ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان له‌ دژی داگیركاری و زوڵم و سته‌م وه‌ستانه‌وه‌ و پردێ بووه‌ به‌ شوێنی به‌رگری و مانه‌وه‌ی كورد و كوردستان، هه‌ر ئه‌و كاتیش پرده‌كه‌ به‌هۆی شه‌ڕیكی سه‌خته‌وه‌ دارووخا.

 

Back to top button