كه‌شناسی: پله‌كانی گه‌رما ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كه‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18ى ئاب، شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان-ى بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێى پێشبینیه‌كه‌ش بە بەراورد بە دوێنێ، ئه‌مڕۆ پله‌كانى گه‌رما تاڕاده‌یه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ به‌خۆیانه‌وه‌ ده‌بینن.”

هه‌ر به‌پێى پێشبینیه‌كه‌ى كه‌شناسى ئه‌مڕۆ به‌رزترین پله‌ى گه‌رما له‌ كه‌ركوك تۆمارده‌كرێت كه‌ 45 پله‌ى سه‌دییه‌ و نزمترین پله‌ى گه‌رماش له‌ دهۆك و سلێمانى تۆمارده‌كریت كه‌ 26 پله‌ى سه‌دییه‌. هاوكات ئاسمان ساماڵ و خۆر ده‌بێت.

Back to top button