بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به‌نزین كه‌م سه‌رفبكات ئه‌م رێنمایانه‌ جێ به‌جێ بكه‌.

پسپۆڕانی بواری پیشه‌سازی چەند رێگایەك بۆ كەمتر خەرجكردنی سوتەمەنی لەرێی چەند ھەڵسوكەوتێكەوە كە شۆفێران جێبەجێی بكەن دەخاتەڕوو كە بەوهۆیەوە ئۆتۆمبێل بەنزین كەمتر خەرج دەكات و داهاتێكی باش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.”

له‌و باره‌وه‌ شاره‌زایان ڕێنمایی ده‌ده‌نه‌ شۆفێران كە ئاگاداربن له‌ ئەم خاڵانەی خوارەوە تاوەكو لەڕێگایەوە بتوانن ئۆتۆمبێلەكانیان بەنزین كەمتر خەرج بكات.”

رێنماییه‌كان بریتین له‌:-

1/ ناڕێكی لەچاكسازی ئۆتۆمبیلدا دەبێتە ھۆی زیاتر سەرفكردنی بەنزین بەرێژەی ١٠ بۆ ٢٠%.

2/ تەبریدی ئۆتۆمبیل بەرێژەی ١٠ بۆ ٢٠ % زیاتر بەنزین سەرف دەكات.

3/ كەمی فشاری ھەوا لەنێو تایەكان بەرێژەی ٧٠% بەنزین زیاتر سەرف دەكات كاتێ لەخێرایی ١٣٠ كیلۆمەتر بۆ سەعات بڕۆیت.

4/ چارەسەر نەكردنی گرفتی ھەستەوەری ئۆكسجین ٤٠% سوتەمەنی زیاتر سەرف دەكات.

5/ زیادبونی خێرایی لە ١٠٠ بۆ ١٤٠ ئەوا ٣٠% سوتەمەنی زیاتر دەكات.

6/ ھێواشكردنەوە لە ١٠٠ بۆ ٩٠ ئەوا سەرفكردنی سوتەمەنی بەرێژەی ١٠% زیاتر دەكات.

7/ ھەموو ٤٥ كیلۆگرام بار كەئۆتۆمبیلەكە سەرفی بكات رێژەی ٢% زیاتر سوتەمەنی سەرف دەكات.

8/ زەیتی چڕ سوتەمەنی بەرێژەی ٣% زیاتر دەكا.

Back to top button