زۆر ئاگاداری بۆنی ناو ئۆتۆمبێل بن بزانن بۆ.؟

پسپۆرانی ژینگە بەردەوام هوشداری دەدەن سەبارەت بە چەندین جۆری بۆن كە زۆر جار شوفێرەكان لەناو ئۆتۆمبێلەكان بەكاریان دەهێنن، بەوەی كە ماددەی ناكۆك لەگەڵ ژینگە لەخۆدەگرن و كاریگەری دەكەنە سەر تەندروستیمان.”

ئاژانسی پاراستنی ژینگەی ئەمریكی پێی وایە زۆربەی بۆنەكانی ناو ئۆتۆمبێل پێكهاتوون لە فۆرمالدیهاید، پێترۆكیمیاییەكان، دایكلۆرۆبێنزیین، فتالێتەكان لەگەڵ چەندین ماددەی تر كە بە ناكۆكن لەگەڵ ژینگە بەخاخەكان ناوزەد دەكرێن.

دایكلۆرۆبێنزین كە لە بۆن خۆشكارەكانی ناو ئۆتۆمبێلدا هەیە، ماددەیەكی ژهراوییەو هەڵمەكەشی كاریگەری خراپ دەكاتە سەر كۆئەندامی هەناسە بە شێوەی كەمكردنەوەی توانای سییەكان و زیادكردنی ئەگەری نەخۆشییەكان.

هەروەها ئەوەش سەلـمێنراوە كە پەیوەندی هەیە لە نێوان ماددە كیمیاییەكانی ناو بۆن خۆشكارەكان و زیادكردنی گرفتەكانی پەیوەست رەبۆ بە شێوەی زیادبوون و قوڕستربوونی نیشانەكان.

جگە لەمە، هەندێك ماددەی كیمیایی بۆن خۆشكارەكانی ئۆتۆمبێل لەگەڵ گازی ئۆزۆن یەكدەگرن و ماددەی فۆرمالدیهاید پێكدێنن كە بە توندی كاریگەری دەكاتە سەر كۆئەندامی هەناسە.

Back to top button