كۆفی ئه‌نان كۆچی دوای كرد

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ۱۸ی۸ی۲۰۱۸ سکرتێری گشتی پێشووتری نەتەوە یەکگرتووەکان و براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، کۆفی ئەنان لە تەمەنی ۸۰ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

کۆفی عەنان لەدایکبووی ۱۹۳۸ـی غانایە، لەماوەی نێوان ساڵانی ۱۹۹۷ بۆ ۲۰۰٦ سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە.

كوفی ئه‌نان هەڵگری خەڵاتی نۆبڵە لە بواری ئاشتیداو لە سەردەمی ئەودا گەورەترین چالاکیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، کارەکانی ئەو ڕێکخراوە بوو لە بابەتەکانی پەیوەندیدار بە ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس لە عێراق.

Back to top button