به‌رپرسێكی گۆڕان، پارتی هه‌ر یه‌كه‌می سه‌ر كوردستانه

به‌رپرسێكی گۆڕان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی كوردستان دان به‌وه ده‌نێت كه پارتی هه‌ریه‌كه‌می سه‌ركوردستانه، ده‌شلێـ” ئێمه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش هه‌ر دووه‌م ده‌بیت، چونكه پێشتر یه‌كێتی ده‌نگه‌كانی ئێمه‌ی برد بۆ خۆی هه‌روه‌ها ده‌شلێــ”پارتی دیموکراتی کوردستان لە پێگەی یەکەمین هێزی کوردستاندا دەمێنێتەوە و گۆڕانیش دەبێت بە خاوەنی دووەمین زۆرترین کورسیی پەرلەمانی کوردستان”.
ئه‌ندامی ژووری په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان شاناز مه‌حموود ده‌لێـ”ئەگەر ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا بکرێ و دوانەکەوێت، دەنگی بزووتنەوەی گۆڕان و لایەنە سیاسییەکانی دیکە کەم دەکات، چونکە دەنگدەر باوەڕی بە بانگەشەی ھەڵبژاردنی لایەنە سیاسییەکان نەماوە، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”لە ھەڵبژاردنەکەی پێشوودا یەکێتی ساختەکارییەکی زۆری لە دەنگەکانی ئێمە کرد، چونکە ئەگەر ساختەکاری نەکردایە، ئەو حزبە دەنگی نەدەھێنا، بەھۆی ئەو ساختەکارییەوە یەکێتی کورسییەکانی زیادی کرد، بەڵام ئەو کورسییانەی یەکێتی ھێناویەتی، کورسیی گۆڕانە“.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی گۆڕان هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ئەگەر ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ساختەکاری تێدا نەکرێ، ھەرچەندە پارتی حزبی باڵادەست و یەکەمە، هەر بە ھێزی یەکەم دەمێنێتەوە، جەختیشی لەوە کردەوە: گۆڕان دەبێـتەوە بە ھێزی دووەم، بەڵام ئەمە شتێکە وەکوو قورمار وایە، چونکە واقیعی خەڵکەکە دەزانێت، ئایا بزووتنەوەی گۆڕان دەبێتەوە بەھێزی دووەم یان نایەڵن گۆڕان ببێتەوە بە ھێزی دووەم”.