عه‌لی باپیر بایه‌خ و گرنگی به‌ سه‌ركرده‌كانی پێشوی ئەنساڕولئیسلام ئه‌دات

به‌شێك له‌ سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشتر له‌ رێكخراوی تیرۆریستی ئەنساڕولئیسلامدا بوون ، له‌ ئێستادا عه‌لی باپیر گرنگی و بایه‌خێكی زۆر ئه‌دات به‌ سه‌ركرده‌كانی پێشووی ڕێكخراوی تیرۆریستی ئەنساڕولئیسلام ،گرنگیدانی عه‌لی باپیر به‌ سه‌ركرده‌كانی پێشووی ئەنساڕولئیسلام كۆبونه‌وه‌ی نهێنی و په‌یوه‌ندی ژێر به‌ ژێری تێدایه‌ .

لای خۆیه‌وه‌ ئەحمەد قەدەفەری، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی شارەزووری یەکێتی، ڕایگەیاند: “ئەمریکییەکان جیاوازییان لەنێوان گرووپی تیرۆریستیی ئەنسارولئیسلام و کۆمەڵی ئیسلامی نەکردووە، خودی خۆم بە نوێنەرایەتیی یەکێتی لەگەڵ ئەمریکییەکان کۆبوومەوە، بۆ ئەوەی بزانن کامە بارەگای کۆمەڵ و ئەنساڕولئیسلامە؟ بەڵام ئەمریکییەکان بە ئێمەیان گوت، ئەوانە بۆ ئێمە ھیچ جیاوازییەکیان نییە و ھەموویان یەک تاقمن“.

جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی شارەزووری یەکێتی، ڕاشیگەیاند :”کەسایەتیی باڵای نێو کۆمەڵی ئیسلامی“ هەن کە پێشتر لەنێو ئەنساڕولئیسلام بوون، بەڵام لە کاتی پەلامارەکەی ئەمریکییەکاندا، ”ئەوانەی کۆمەڵ خۆیان کرد بەخاکی ئێراندا، دواتر عەلی باپیر داوای لە یەکێتی کرد، بۆ ئەوەی ئەو کەسانە بگەڕێنەوە ھەرێمی کوردستان، بێگومان ئێمەش بەداواکارییەکەی عەلی باپیر ڕازی بووین و ئێستا ئەو کەسانەی لەناو ئەنساڕدا بوون، گەڕاونەتەوە کوردستان“.

كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ كوردستان یه‌كێكه‌ له‌ حیزبه‌ توندڕه‌وه‌كانی ناو بزاڤی ئیسلامی و ماوه‌یه‌كیش مه‌كته‌بی عه‌سكه‌رییان هه‌بوو خاوه‌نی چه‌ك و ئیمكانیاتی سه‌ربازی بوون ،به‌ڵام له‌ دوای رووداوه‌كانی ئاوایی خێڵی حه‌مه‌وئەنساڕولئیسلام مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ریان هه‌لوه‌شانده‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ هه‌وڵه‌كانیان شكستی هێناوه‌،به‌ڵام له‌ هه‌وڵی دروستكردنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری و كڕینی چه‌ك و بنیات نانه‌وه‌ی هێژی چه‌كداریدان .

Back to top button