مه‌سعود حه‌یده‌ر : دوای جه‌ژنی قوربان گفتوگۆی لایه‌نه‌كان ده‌ستپێده‌كات
مه‌سعود حه‌یده‌ر په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆی كورد له‌خولی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق له چاوپێكه‌وتنێكیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند:” هۆكاری ده‌ره‌كی زۆر كاریگه‌ری هه‌بووه به‌ره‌ی ئه‌مریكا و به‌ره‌ی ئێران ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت له گۆڕه‌پانه‌كه هه‌ر لایه‌كیان هه‌وڵ ده‌دات حكومه‌تێك پێكبێت له‌خۆیان زیاتر نزیك بێت”.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی خولی پێشووی عێراق ده‌ڵێت :” له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورده هه‌موو لایه‌نه‌كانی تر له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی هاوبه‌ش بن، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا بڕواناكه‌م چوار لایه‌نه‌کە له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی ببنه هاوبه‌ش تا كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانیان نه‌بێت له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت” ئه‌و لایه‌نانه به ئەندازه‌ی یانزه كورسیه‌كه‌ی خۆیان كاریگه‌ریان ده‌بێت هه‌تا ئه‌گه‌ر كورد پۆست باڵاكانیش وه‌ربگرن ئەوە بهڕێكەوتنی پێش وه‌خته‌ی سیاسی نێوان لایەنه‌كان ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌ناو په‌رله‌مانیش نه‌بن كاریگه‌ری نابێت.”
سه‌باره‌ت به دانیشتنی خولی نوێی په‌رله‌مانی عێراق مه‌سعود حه‌یده‌ر گووتی :” ” له سه‌ره‌تای مانگی نۆ یه‌كه‌م دانیشتنی خولی نوێی عیراق ئه‌نجام بدرێت وه له‌دوای جه‌ژنی قوربانه‌وه گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌كان چڕتر ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراقی.”
سه‌باره‌ت به وه‌فدی پارتی و یه‌كێتی و حیزبه‌كانی تر كه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن ،مه‌سعود حه‌یده‌ر په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت :” ” بێگومان لایه‌نه‌كانی تریش سه‌ردانی به‌غدادیان كردووه وه په‌یوه‌ندییان هه‌یه، چوار لایه‌نه‌كه كه یانزە كورسیان هه‌یه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕۆڵیان هه‌بێت به‌ڵام ڕاستی ئه‌وەیه كه پارتی و یه‌كێتی نزیكه‌ی له (٧٦% )ی كورسیه‌كانی كوردی‌یان هه‌یه به‌هێزه‌وه مه‌به‌ستم هێزی ژماره‌ی كورسیهكانیانن نوێنه‌رایه‌تی كورد ده‌كه‌ن و دانوستان به‌ناوی كورد ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ی من ئاگاداربم هه‌وڵی پێكهێنانی وه‌فدێكی هاوبه‌شی كورد ده‌درێت كه‌جه‌خت له‌سه‌ر مافه ده‌ستورییه‌كانی كورد بكه‌ن.”
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت :” ” له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورده لایه‌نه‌كانی تر له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی هاوبه‌ش بن وه وه‌فدێكی هاوبه‌ش دروست بكه‌ن ئه‌زمونی خولی (سێی پەرلەمانی عیراق) كه ئێمه تێیدا ئه‌ندام په‌رله‌مان بوین دوباره نه‌كه‌نه‌وه چونكه زیانمه‌ندی یه‌كه‌م له گواستنه‌وه‌ی كێشه‌كانی هه‌رێم بۆ به‌غداد هه‌موو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه.”
له به‌شێكی تری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا مه‌سعود حه‌یده‌ر گوتیشی :” وای بۆ ده‌چم ئه‌و چوار لایه‌نه نه‌چنه ناو تیمێكی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی له‌م قۆناغدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێم له پێشه تا زیان نه‌كه‌ن و كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر و ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانیان نه‌بێت.”