سبه‌ینێ ڕێگای سه‌ره‌كی نێوان هه‌ولێر – كه‌ركوك ده‌كرێته‌وه‌

ئەمڕۆ شەممە ۱۸ی۸ی۲۰۱۸ شاندێكی وەزارەتی ناوخۆیی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر و شاندێكی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە، لەگەڵ شاندی وەزارەتی ناوخۆ و ئاوەدانكردنەوەی عێراق لە پردێ كۆبوونەوە، بۆ ئەوەی تاوتوێی چۆنیەتی كردنەوەی پردەكە بكەن.

عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند: “سبەی رێگەی ھەولێر- كەركووك بە رووی ھاووڵاتیان دا دەكرێتەوە و شوفێر و ھاووڵاتییان دەتوانن ھاتووچۆ بەسەر پردەكەدا بكەن”.

بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر گوتیشی : “ھاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر بەسەر پردەكە دواخرا بۆ چەند رۆژێكی دیكە، چونكە ھەندێك كار ماوە لە چەند رۆژی داھاتوودا تەواو دەكرێت”.

عبدالخالق ته‌ڵعه‌ت ده‌شڵێت: “ئەوەی لە ھەندێك میدیا دەگوترێت كە بازگەی گومرگی ھاوبەش لە پردێ دادەنرێت دوورە لە راستی، ئەگەر حكوومەتی عێراقیش دایبنێ ئەوە پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە”.

هه‌رچه‌نده‌ ئێستا ئۆتۆمبێل ھاتووچۆ بەسەر پردەكەدا دەكەن، بەڵام ھێشتا بە فەرمی نەكراوەتەوە و بڕیاری سبەی بە فەرمی بكرێتەوە و ھاتووچۆ بەو رێگایەدا ئاسایی ببێتەوە.

Back to top button