عارف ته‌یفور: دوای جه‌ژن سه‌ردانی چوار لایه‌نه‌كه‌ ده‌كه‌ین

سه‌رۆك بارزانی له‌ مه‌راسیمی ساڵیادی دامه‌راندنی پارتی دیموكراتی كوردستاندا ،باسیلەوەكرد، كاتی بەخۆدا چوونەوەو كردنەوەی لاپەڕەیەكی نوێیەو ئەوان دەستی هاوكاریی بۆ هەموولایەك درێژ دەكەن‌و بە پێكەوەبوونی حزبەكان دەتوانن دەسكەوتی زیاتر بەدەست بهێنن‌و لە مێژووشدا هەروابووەو پێویستە پەندی لێوەربگرن.

سەرۆك بارزانی ڕێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی بە مایەی خۆشحاڵی وەسفكرد بۆ دانانی پڕۆژەی هاوبەش‌و پێكەوەبوونیان لە بەغداد، داوای لە هەموو لایەنەكانی دیكەش كرد بچنە ناو ئەو ڕێككەوتنەوەو پێكەوەبن.

به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت :” دوای جەژن دەستدەکەینەوە بە چالاکی و جموجۆڵ و سەردانی چوار لایەنەکە دەکەین بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لیان بۆ ئه‌وه‌ی بچینه‌ به‌غدا”.

عارف تەیفور به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلێمانی و هاوكات ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاگەیاند: “ئەگەر چوار لایەنەکەش پرۆژەیان هەبێت و باش بێت و خزمەت بە کوردستان بکات، دەیخەینە سەر ئەو پرۆژەیەی کە هەیە و ئەوەشی کە بەباشی نازانن دەتوانین گفتوگۆی لەسەر بکەین”.

عارف ته‌یفور ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ڕاشیگه‌یاندووه‌” پرۆژه‌ی پارتی و یه‌كێتی ئاماده‌یه‌ بۆ چوونە بەغدا و دوامان کردووە کە لایەنەکانی تریش بەشداری ئەو پرۆژەیە بکەن، وەک پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەین سەردانی هەموو لایەنەکان بکەین، هیوادارن یەکێتیش ئەو ئامادەیەی تێدا بێت، بۆئەوەی پرۆژەکەیان باس بکەن ئەگەر شتێکیش زیاد بکەن یان کەمی بکەن، ئامادەن لەسەری رێک بکەون وگفتوگۆ بکەن”.

له‌ كۆتایی دا به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلێمانی گوتیشی :”تائێستاش کاتمان دانەناوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەولایەنانە، بەڵام دوای جەژن دەست بە گفتوگۆکان دەکەینەوە”.

Back to top button