سوپای عێراقی رێگری له‌لایانگرانی په‌كه‌كه ده‌كات به‌شداری به‌خاكسپاردنی زه‌كی شنگالی بكات
پاش ئه‌وه‌ی فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا هێرشیان كرده سه‌ر چیای شنگال، زه‌كی شنگالی فه‌رمانده‌ی هێزی باڵی چه‌كداری په‌كه‌كه له شنگال ده‌كوژێت، لایانگرانی په‌كه‌كه له سوریاوه، ویستیان بێن بۆ شه‌نگال بۆ به‌شداری كردن له مه‌راسیمی به‌خاك سپاردنی ته‌رمه‌كه‌ی فه‌رمانده‌كه‌ی په‌كه‌كه، به‌ڵام له‌لایان سوپای عێراقی رێگریان لێ‌كردن”.
لایانگرانی په‌كه‌كه كه بۆ مه‌راسیمه‌كه هاتبوون بۆ شنگال هێزه‌كانی عێراق رێگریان لێ‌كردن، به‌ڵام هیچ میدیایه‌كی په‌كه‌كه و سلێمانی ئاماده نه‌بوون به‌هه‌واڵێكیش باسی بكه‌ن، چاودێرێكی سیاسی ده‌لێن، باس كردن له‌م رووداوه كه له سنوری شنگال روویداوه، ئه‌گه‌ر بهاتبایه پارتی بووایه، ئه‌وه بێگومان تا شه‌ری ناوه‌خۆی كێشه ده‌كه‌وته‌وه، به‌ڵام چونكه حكومه‌تی عێراق له باسه‌كه دایه، هیچ میدیایه‌كی سلێمانی و په‌كه‌كه جورئه‌تیان نیه به هه‌واڵ بیگوازنه‌وه”.
هه‌روه‌ها چاودێرانی سیاسی باس له رووداوێك ده‌كه‌ن، كه كاتێك پێشمه‌رگه له شنگال بوو، په‌كه‌كه خه‌ڵكی له‌رۆژئاوایی كوردستان به‌پاس ده‌گواسته‌وه، بۆ ئه‌و ناوچانه بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر پێشمه‌رگه بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ره‌ددانه‌وه‌ی هه‌بێت به‌ڵام ئه‌وكاته پێشمه‌رگه هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه له‌و ناوچانه دروست بكه‌ن بۆ پێشمه‌رگه به‌ڵام ئێستا له‌لایان سوپا عێراقیه‌وه زانیاری ده‌درێته توركیا هێرشی ئه‌سمانیش ده‌كرێته سه‌ر په‌كه‌كه و رێگریش له مه‌راسم ده‌كرێت له‌لایان عێراق به‌ڵام یه‌ك میدیا فزه‌ی لێوه نایه‌ێت و چاودێرانی سیاسی پێیان وایه، ئێستا په‌كه‌كه و میدیاكانی سلێمانی له‌رێگایه‌ك ده‌گه‌رێن چۆن ئه‌م رووداوانه به پارتی ببه‌ستنه‌وه”.